ته‌ندروستی سوریا: به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی قوربانیانی بومه‌له‌رزه‌كه بۆ 812 گیان له‌ده‌ستدان 1449 بریندار
دیمه‌شق- نۆرس پرێس
رۆژی سێ شه‌ممه، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی سوریا رایگه‌یاند، ژماره‌ی قوربانیانی بومه‌له‌زه‌كه له سوریا، بۆ 812 گیان له ده‌ستدان و 1449 بریندار به‌رزبۆته‌وه، له‌پارێزگاكانی حه‌له‌ب و لازیقیهو حه‌ماو گونده‌واری ئیدلیب و ته‌رتوس، كه هێشتا ئه‌و ژمارانه ئاماری كۆتایی نیین و ئه‌گه‌ری زیادبوونیان هه‌یه.
وه‌زاره‌ت له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، هێشتا حاڵه‌تی ئاماده‌باشی له سه‌رجه‌م دامه‌زراوه ته‌ندروستییه گشتی و تایبه‌تییه‌كان به‌رده‌وامن و سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی ته‌ندروستی به ئه‌وپه‌ری توانایان كار ده‌كه‌ن، له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكاندا.
“ئه‌حمه‌د زهمیرییه” بریكاری وه‌زیری ته‌ندروستی سوریا رایگه‌یاند، چوار بارهه‌ڵگری ده‌رمان و پێداویستی نه‌شته‌گه‌ری و فریاكه‌وتن ره‌وانه‌ی حه‌له‌ب و لازیقییهو حه‌ماه كراوه، جگه له ره‌وانه‌كردنی كاروانی پزیشكی له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی دیمه‌شق و گونده‌واره‌كه‌ی و قونهیترهو حیمس و ته‌رتوس بۆ پارێزگاكانی حه‌له‌ب و لازیقییه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، وه‌كو پشتیوانییه‌ك بۆ حه‌له‌ب و لازیقییه، 28 ئۆتۆمبێڵی فریاكه‌وتن و 7 نۆرینگه‌ی گه‌رۆك له دیمه‌شق و گونده‌واره‌كه‌ی و قونهیتیرهو حیمس و ته‌رتوس ره‌وانه‌ی ئه‌و دوو پارێزگایه كراوه.
هاوكات سوهیل عه‌بدولله‌تیف وه‌زیری كار‌و نیشته‌جێبوونی سوریا رایگه‌یاند، سه‌باره‌ت به ئه‌و زیانه زۆرانه‌ی به‌ر باڵه‌خانه‌و ژێر خانی ئابووری كه‌وتووه له‌سوریا، ره‌وشه‌كه مایه‌ی كاره‌ساته.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، سه‌رجه‌م ئامێری كۆمپانیاكانی بیناسازی و به‌ڵێنده‌ران و پارێزگاكان، له شوێنی باڵه‌خانه رووخاوه‌كان هاوكاری پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
ئه‌مه‌و بهربهریانی رۆژی دووشه‌ممه، بومه‌له‌رزه‌یه‌كی وێرانكه‌ر به هێزی 7.7 پله به گوێره‌ی پێوه‌ری رێخته‌ر، چه‌ند شار‌و ناوچه‌یه‌كی سوریای گرته‌وه، له ئاكامدا ده‌یان باڵخانه رووخان و هه‌زاران قوربانی لێكهوتهوه.