لە شارەکانی هەرێمی کوردستان هاوکاری بۆ قوربانیانی بومەلەرزەکان کۆدەکرێتەوە
هەولێر – نۆرس پرێس
لە دوێنێوە لە چەندەها شار و ناوچەی هەرێمی کوردستانی عێراق، کامپینی جیاجیا بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری و ناردنی بۆ قوربانیانی بومەلەرزەکان لە باکوور و رۆژئاوای کوردستان و ئێران، راگەێنران.
لە هەولێر، دەزگای خێرخوازیی بارزانی رایگەیاند، بۆ بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکانی باکوور و رۆژئاوای کوردستان و تورکیا و سووریا هەژمارێکی بانکییان لە بەریتانیا کردەوە و خەڵک دەتوانێت پارەکانیان بۆ هەژمارەکە بنێرن. گوتیشی: “تیمێکی 40 کەسیی فریاگوزاریی شارستانی و پزیشکییمان بۆ تورکیا ناردووە و ئەگەر پێویست بکات تیمی دیکەش دەنێرین.”
به‌مه‌به‌ستی هاوكاریكردنی ئه‌و خێزانانه‌ی به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردوی ناوچه‌كانی سوریا‌و توركیا و ئێران زیانیان به‌ركه‌وتوه و پێویستیان به هاوكارییه، له سلێمانیش كه‌مپینی كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاری ده‌ستیپێكرد.
ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی كه‌مپینه‌كه‌دا كه له بینای مۆزه‌خانه‌ی نیشتیمانی ئه‌منه‌سوره‌كه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئاماژه‌ی به‌و زیانه گیانی و ماڵییانه كرد كه به‌هۆی ئه‌و زنجیره بومه‌له‌رزانه‌وه له هه‌ندێك ناوچه‌ی ئێران و سوریا‌و توركیا كه‌وتونه‌ته‌وه رایگه‌یاند، “سلێمانی ده‌ستپێشخه‌ری كردوه‌و هاوخه‌می لێقه‌وماوانه‌و خۆمان به كه‌سوكاریان ده‌زانین”.
گوتیشی، “داوا له هاوڵاتیان و خه‌مخۆران و سه‌رماداران ده‌كه‌ین به‌شداربن له‌م كه‌مپینه بۆئه‌وه‌ی بتوانین كه‌مێك له‌خه‌می ئه‌و كه‌سوكارانه‌مان كه‌م بكه‌ینه‌وه و تا ئێستاش به‌شێكی زۆری سه‌رمایه‌داران و هاوڵاتیان پشتگیری خۆیان بۆ ئه‌م كه‌مپینه ده‌ربڕیوه”.
قائیمقامی سلێمانی سوپاسی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و هه‌مو ئه‌و رێكخراوانه‌ی كرد كه سه‌رپه‌رشتی كه‌مپینه‌كه ده‌كه‌ن و پشتگیری خۆی بۆ دوپاتكردنه‌وه.