سەرەڕای بومەلەرزە.. هێزەکانی تورکیا گوندەواری باکووری حەڵەب بۆردومان دەکەن

حەڵەب – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ سێشەممە، سەرەڕای ئەو بوومەلەرزەی هەردوو وڵاتی تورکیا و سوریای گرتەوە، هێزەکانی تورکیا دەوروبەری شارۆچکەی تل رەفعەتیان بۆردومان کرد لە گوندەواری باکووری حەڵەب.

سەرچاوەیەکی ناوخۆیی بە نۆرس پرێسی راگەیاند، هێزەکانی تورکیا بە چەند تۆپبارانێک شارۆچکەی تل رەفعەتیان لە گوندەواری باکووری حەڵەب کردە ئامانج.

بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە، بۆردومانەکە زیانی بە ماڵی دانیشتوانی لێکەوتووەتەوە.

بۆردومانەکەی تورکیا لە کاتێکدایە، کاریگەرییە وێرانکەرەکانی ئەو بوومەلەرزەیە بەردەوامن کە شاری حەڵەب و سەرجەم ناوچەکانی سوریا و شارەکانی تورکیای گرتوەتەوە و بەهۆیەوە هەزاران کەس گیانیانلەدەستداوە یان بریندار بوون.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: دڵسۆز یوسف