به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی قوربانیانی بومه‌له‌رزه له ناوچه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری بۆ 63 كه‌س
حه‌له‌ب- نۆرس پرێس
ئێواره‌ی دووشه‌ممه، جوان موسته‌فا هاوسه‌رۆكی ده‌سته‌ی ته‌ندروستی رایگه‌یاند، به گوێره‌ی دوایین ئامار، زیانی گیانی بومه‌له‌زه‌كه‌ی ئه‌مرۆ له ناوچه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری بۆ 63 كه‌س به‌رزبۆته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “به هۆی بومه‌له‌رزه‌كه، له گه‌ره‌كی شێخ مه‌قسودی شاری حه‌له‌ب، شه‌ش كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه‌و 44ی دیكه‌ش برینداربوون، هه‌روه‌ها له شه‌هبا 7 كه‌س برینداربوون و له كۆبانی ژماره‌ی برینداره‌كان گه‌یشته 4 كه‌س و دوو كه‌سیش له مینبیج.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، نه‌خۆشخانه‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری ئاماده‌ن بۆ پێشوازیكردن له‌هه‌ر حاڵه‌تێكی له ناكاۆ له ناوچه‌كانی خۆسه‌ری و ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ش.
سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مرۆ، بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به هێز ناوچه‌یه‌كی فراوانی سوریای هه‌ژاند، له ئاكامدا ده‌یان باڵه‌خانه‌ی نیشته‌جێبوون رووخان و سه‌دانی قوربانی لێكه‌وته‌وه.