وەزارەتی تەندروستی سوریا: بەهۆی بوومەلەرزەکانەوە 538 کەس گیانیان لەدەستداوە و هەزار و 353 کەسیش برینداربوون
دیمەشق – نۆرس پرێس
وەزارەتی تەندروستی سوریا، ئێوارەی دووشەممە ڕایگەیاند، بەهۆی بوومەلەرزەکانەوە 538 کەس گیانیان لەدەستداوە و هەزار و 353 برینداربونە له لازقیە و حەلەب و حەما و تەرتوس.
لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە شار و ناوچەکانی سوریا تووشی چەندین بوومەلەرزە بوون و لە ئەنجامدا دەیان باڵەخانە دارمان و سەدان قوربانی و برینداری لێکەوتوتەوە.
دەزگای فەرمی “سانا” ڕایگەیاند،4 بارهەڵگری دەرمان و پێداویستی نەشتەرگەری و فریاگوزاری سەرەتایی ڕەوانەی حەلەب و لازقیە و حەما کراوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە،کاروانی پزیشکی لە بەڕێوەبەرایەتییە تەندروستییەکانی دیمەشق، گوندهواری دیمەشق و قونەیترە و حیمس و تهرتووسەوە ڕەوانەی پارێزگاکانی حەلەب و لازقیە کراون، هەروەها ٢٨ ئەمبولانس و ٧ کلینیکی گەڕۆک لە دیمەشق، گوندهواری تهرتووس، وەک پاڵپشتییەک بۆ حەلەب و لازقیە ره وانەکراون.