ئه‌مریكا دڵته‌نگی پیشانده‌دات به‌رامبه‌ر به بومه‌له‌ره‌زه‌كه‌و ئاماده‌یه بۆ پێشكه‌شكردنی هاوكاری مرۆیی به توركیا‌و سوریا
هه‌ولێر – نۆرس پرێس
رۆژی دووشه‌ممه، جۆ بایدنی سه‌رۆكی ئه‌مریكاو ئه‌نتونی بلینكینی وه‌زیری ده‌ره‌وه، دڵته‌نگی خۆیان پیشاندا به‌رامبه‌ر به‌و زیانه گیانی و ماددیانه‌ی به‌ر توركیا‌و سوریا كه‌وتووه، به هۆی بومه‌له‌رزه‌كه وێرانه‌كه‌ره‌كی ئه‌مرۆ.
بایدن له تویتێكدا رایگه‌یاند، “هه‌ست به دڵته‌نگییه‌كی قوڵ ده‌كه‌م به هۆی زیانی گیانی و ویرانكارییه‌كانی بومه‌له رزه‌كه‌ی سوریا‌و توركیا، داوام له تیمه‌كه‌م كرد به هه‌ماهه‌نگی توركیا چاودێری ره‌وه‌شكه بكه‌ن، بۆ پێشكه‌شكردنی هاوكاری پێویست.
هه‌روه‌ها بلینكینی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا وتی: پرسه‌و سه‌رخۆشی له خێزانی قوربانیان ده‌كه‌ین، هه‌ڵسه‌نگاندن ئه‌نجام ده‌ده‌ین بۆ كاردانه‌وه گشتییه‌كانمان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، تیمه‌كه‌ی ئاراسته كردووه بۆ هێشتنه‌وه‌ی په‌ێوه‌ندی پته‌و له گه‌ڵ توركیا بۆ دیاریكردنی پێداویستییه‌كانی ناوچه‌كه له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتوودا.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، كاردانه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی بۆ هاوكاریكردنی توركیا ده‌ستی پێكردووه‌و، ئه‌و رێكخراوانه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه پشتیوانی ده‌كرێن له سوریا، ده‌ستیان كردووه به پێشكه‌شكردنی هاوكاری له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی ئه‌و وڵاته‌دا.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی دووپاتكرده‌وه، ئه‌مریكا سووره له‌سه‌ر هاوكاریكردنی زیان لێكه‌وتووانی بومه‌له‌رزه‌كه له رۆژان و مانگه‌كانی داهاتوودا.
به‌ره‌به‌یانی رۆژی دوو شه‌ممه، بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز به گوری 7.7 پله به پێوه‌ری رێخته‌ر چه‌ند ناوچه‌ه‌یكی توركیا‌و سوریایی گرته‌وه‌و زیانی ماددی و گیانی لێكه‌وته‌وه.