به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی قوربانیانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی ناوچه‌كانی باكووری رۆژئاوای سوریا بۆ 1400 كه‌س
ئیدلیب- نۆرس پرێس
ژماره‌ی گیان له‌ده‌ستدان و بریندارانی ئه‌و بومه‌له‌رزه‌یه‌ی ناوچه‌یه‌كی به‌رفراوانی باكووری رۆژئاوای سوریای گرته‌وه، بۆ 1400 كه‌س به‌رزبۆوه، هێشتا پرۆسه‌ی گه‌ران به دوای قوربانیانی دیكه به‌رده‌وامه‌و، ناوچه‌كه به كاره‌ساتباری ته‌واو راگه‌یه‌ندرا.
به‌رگری شارستانی سه‌ر به ئۆپۆزسیۆنی چه‌كداری سوریا رایگه‌یاند، تاوه‌كو ئه‌م ئێواره‌یه، كۆی ژماره‌ی گیانلده‌ستدانی ئه‌و بومه‌له‌رزه به هێزه، بۆ 390 گیان له‌ده‌ستدان به‌رزبۆوه‌و له گه‌ڵ برینداربوونی زیاتر له 1000 كه‌سی دیكه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پێشبینی ده‌كرێت ئه‌و ژماره‌یه زیادبكات، چونكه هێشتا چه‌ندین خێزان له ژێر دار‌و په‌ردووی باڵخانه‌كاندان و كه‌می ئامێر‌و به‌رفراوانی ناوچه كاره‌ساتباره‌كان، كه زیاتر له 150 باڵه‌خانه به ته‌واوه‌تی روخاون و زیان به‌ر 330 ی دیكه كه‌وتووه، ئه‌وه‌نده‌ی دیكه‌ی ئه‌ركی تیمه‌كانی فریاكه‌وتنی قورس‌تر كردووه.
به گوێره‌ی په‌یامنێرانی نۆرس پرێس، بومه‌له‌رزه‌كه زۆرترین زیانی گه‌یاندوه به ناوچه‌كانی (سه‌رمه‌داو سیلقین- حاریم – ئه‌رمه‌ناز- بسنیای باكووری حه‌له‌ب، ئه‌تاریب- تیرمانین- جیندریسی گونده‌واری حه‌له‌ب)
به گوێره‌ی ئاماره فه‌رمییه‌كان، بومه‌له‌زه‌كه‌ی سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مرۆ، چه‌ندین ناوچه‌و شاری جۆراوجۆری له باكووری سوریا گرتۆته‌وه‌و، بۆته هۆی گیان له‌ده‌ستدان و برینداربوونی زیاتر له دوو هه‌زار هاوڵاتی مه‌ده‌نی.