به هۆی بومه‌له‌رزه.. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری ده‌وامی سه‌رجه‌م فه‌رمانگه فه‌رمییه‌كانی راگرت
قامیشلۆ – نۆرس پرێس
رۆژی دووشه‌ممه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا، راگرتنی ده‌وامی سه‌رجه‌م قوتابخانه‌و دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانی راگه‌یاند، له پاش ئه‌و بومه‌له‌زه‌ره‌یه‌ی ناوچه‌كه‌ی گرته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری له گشتاندنێكدا له‌سه‌ر پێگه‌ی فه‌رمی خۆی راگرتنی ده‌وامی سه‌رجه‌م فه‌رمانگه ره‌سمییه‌كانی راگه‌یاند له رۆژی دوو شه‌ممه‌وه بۆ رۆژی پێنج شه‌ممه، چگه له‌و فه‌رمانگانه‌ی كه پێویسته به‌رده‌وامبن له كاه‌ركانیان.
هه‌روه‌ها هوشداری دایه دانیشتوان سه‌باره‌ت به پێویستی چوون بۆ گۆره‌پانه‌كان له كاتی هه‌ستكردنیان به بومه‌له‌زه‌یه‌كی دیكه.
سه‌میره حاجی عه‌لی، هاوسه‌رۆكی په‌روه‌رده‌و فێكردن به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، راگرتنی ده‌وامی قوتابخانه‌كان به هۆی مه‌ترسی سه‌ر ژیانی قوتابیان هات له‌م ڕه‌وشه هه‌ستیاره‌دا.
پێشتر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری ئاماده‌یی پیشاندابوو بۆ هوكاریكردنی ته‌واوه‌تی ئه‌و ناوچانه‌ی به هۆی بومه‌له‌رزه‌كه‌وه زیانیان به‌ركه‌وتبوو.
هاوكات جوان مسته‌فا هاوسه‌رۆكی ده‌سته‌ی ته‌ندروستی رایگه‌یاند، به هۆی بومه‌له‌رزه‌كه 50 كه‌س له ناوچه‌كانی خۆسه‌ری گیانیان له ده‌ستداوه.
به‌هۆی كاریگه‌ری دوو بومه‌له‌زه‌ی توركیا له سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سوریا، 403 كه‌س گیانیان له ده‌ستداو 1284 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون، به گوێره‌ی دوایین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی سوریا.