نۆرس پرێس 2108 قوربانی بومەلەرزەکەی ئەمڕۆی لە سوریا تۆماردەکات

قامیشلۆ – نۆرس پرێس

بەشی بەدواداچوون و دۆکیۆمێنتسازیی نۆرس پرێس، گیانلەدەستدانی 644 کەس و برینداربوونی 1464 کەسی دیکەی لە سەرانسەری سووریا وەک دەرئەنجامی سەرەتایی ئەو بوومەلەرزەیەی کە لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممەدا وڵاتەکەی گرتەوە، تۆمارکردووە.

کاتژمێر 4:17 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ، سوریا و رۆژئاوای کوردستان بوومەلەرزەیەکی بەهێزی بەخۆیەوە بینی، ئەویش بەهۆی کاریگەری بوومەلەرزەیەکی بەهێزترەوە کە ناوچەی غازی عەنتابی لە تورکیا گرتەوە.

ناوەندی نیشتمانی بۆ بومەلەرزە لە سوریا رایگەیاند، بومەلەرزەیەکی بەهێز باکوری “لیوای ئیسکەندەرونی” هەژاندووە، کە گوڕەکەی 7.7 پلە بووە بە پێوەری رێختەر، هاوکات تەڕتووس لە کەناراوەکانی سوریا بوومەلەرزەیەکی بە گوڕی 6.4 هەژاندی.

شاری حەلەب و گوندەوارەکانی، ئیدلیب، حەمات، لازقییە و تەڕتووس لەو شارانەن کە زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە و ژمارەی باڵەخانە و خانووە وێران و زیانلێکەوتووەکانیش لە زیاتر لە 55 هەرێم لە سوریا زیاترن لە 100 باڵەخانە و خانوو.

لە کاتژمێرەکانی بەیانییەوە، گەڕان بەدوای رزگاربووان لە ژێر داروپەردوودا بەردەوامە، لە کاتێکدا پێشبینی دەکرێت ژمارەی گیانلەدەستدان و قوربانینان بەرزبێتەوە.

لە لایەکی دیکەوە وەزارەتی تەندروستی سوریا بەرزبوونەوەی دەرەنجامی قوربانیانی بومەلەرزەکەی بۆ 371 گیانلەدەستدان و 1089 بریندار لە حەڵەب، لازقییە، حەمات و تەڕتووس، راگەیاند.

هەروەها پێش کەمێک بەڕێوبەری خۆسەری بە هۆی ئەو بومەلەرزەکەوە، داخستنی سەرجەم قوتابخانە و دامەزراوەکانی راگەیاند.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: سۆزدار محەمەد / بەهزاد