مەسعود بارزانی پەیامێکی لەبارەی بوومەلەرزەکەی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بڵاوکردەوە

هەولێر- نۆرس پرێس

لە تویتێکدا  سەرۆک مەسعود بارزانی نووسیویەتی، “سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری قوربانیان و زیانلێکەوتوانی بوومەلەرزەکەی ئەم بەیانییەی تورکیا و سووریا دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەم و ئازاریان دەزانم. هیوای چاکبوونەوە بۆ بریندارانی ئەم رووداوە دڵتەزێنە دەخوازم.”

بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.4 پلەی رێختەر شاری ماڕاشی هەژاندووە ،شارەکە دەکەوێتە باکووری کوردستان.

بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، تاوەکو ئێستا لە باکووری کوردستان و تورکیا 76 کەس گیانیان لەدەستداوە و لە رۆژئاوای کوردستان و سووریاش 237 کەس گیانیان لەدەستداوە.