لە ئەنجامی بوومەلەرزەیەک لە تورکیا ٧٦ کەس گیانیان لەدەستدا و ٤٤٠ کەسیش بریندار بوون

 قامیشلۆ – نۆرس پرێس

 دەسەڵاتی بەڕێوەبردنی کارەسات و فریاگوزاری تورکیا، ڕایگەیاند، بەیانی دوشەممە،بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧.٤ پلە  تورکیایی گرتەوە،بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان تائێستا، ٧٦ کەس گیانیان لەدەستداوە، و ٤٤٠ کەسی دیکەش برینداربوون.

 بومەلەرزەکە حەوت پاڕێزگای تورکیایی گرتوتەوە، ئاوانیش برێتین لە مەڕەش، غازی عەنتاب، ئورفا، دیاربەکر، ئەدەنە، ئادیامان و مەلاتیە.

ئەم بوومەلەرزەیە بووە هۆی داڕمانی ژمارەیەک بینای نیشتەجێبوون، کە تا ئێستا دەرئەنجامی کوتایی بومەلەرزەکە ئاشکرا نەکراوە، و گەڕان بەدوای ئەوانەدا بەردەوامە کە کەوتونەتە ژێر بینا روخاوەکان .

ئامادەکردن و دارشتنەوە: هەلز فتح