رۆژنامه‌یه‌كی ژاپۆن: ئه‌مریكا به نیازه مووشه‌ك بۆ هێزه‌كانی ره‌وانه بكات له تۆكیۆ
هه‌ولێر – نۆرس پرێس
رۆژی یه‌ك شه‌ممه، چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی دیبلۆماتی ئاشكرایانكرد، ئه‌مریكا به نیازه موشه‌كی مام ناوه‌ند بۆ هێزه‌كانی ره‌وانه بكات له ژاپۆن.
له‌و باره‌یه‌وه رۆژنامه‌ی “سانگی” ژاپۆن رایگه‌یاند، له چوارچێوه‌ی پلانی تایبه‌ت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی چین، واشنتن پێشنیاریكردووه، موشه‌كی مام ناوه‌ند ره‌وانه‌ی ژاپۆن بكات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ره‌وانه‌كردنی كه‌رسته‌ی سه‌ربازی ئه‌مریكی بۆ ژاپۆن، له‌وانه‌یه چه‌كی دوورهاوێژی خێراتر له ده‌نگ و موشه‌كی تۆماهۆك بگرێته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، تۆكیۆ سووره له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنی دانوستان بۆ ره‌زامه‌ندبوون له باره‌ی جێگیركردنی ئه‌و چه‌كانه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش دورگه‌ی كیوشوی باشووری له به‌رچاو ده‌گرێت.
ژاپۆن و ئه‌مریكا له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان ئه‌و دوورگانه‌ی ده‌ریای رۆژهه‌ڵاتی چین له خۆرئاوا زه‌ریای هێمن جیاده‌كاته‌وه، پر چه‌ك بكه‌ن، چونكه نزیكن له تایوان كه چین به به‌شێكی وڵاته‌كه‌ی داده‌نێت.
له یاباندا 50 هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مریكی جێگیركراون، كه نیوه‌یان له دورگه‌ی ئۆكیناوان.
مانگی كانونی دووه‌می رابردوو ئه‌مریكا و ژاپۆن بڕیاریاندا به په‌ره‌پێدانی په‌ێوه‌ندییه سه‌ربازییه‌كانیان، له‌و چوار چێوه‌یه‌شدا ئاستی سه‌ربازی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌و وڵاته په‌ره‌ی پێده‌درێت.
به گوێره‌ی تۆڕی “سی ئین ئین”ی ئه‌مریكا، ئه‌وه‌ی له نێوان واشنتون و ژاپۆن رووده‌دات گرنگترین هه‌مواركردنه‌وه‌یه له ره‌وشی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ژاپۆن و ناوچه‌كه.