شاره‌وانی “شه‌عب” له دوو گه‌ره‌كی حه‌له‌ب ئه‌و باڵه‌خانانه چۆڵ ده‌كات كه مه‌ترسی رووخانیان له‌سه‌ره
هه‌ولێر – نۆرس پرێس
دوێنی شه‌ممه، شاره‌وانی شه‌عب له هه‌ردوو گه‌ره‌كی شێخ مه‌قسودو ئه‌شره‌فییه‌ی شاری حه‌له‌ب، ئاگاداری دانیشتوانی ئه‌و باڵه‌خانانه‌ی كرده‌وه. كه مه‌ترسی رووخانیان له‌سه‌ره، بۆ ئه‌وه‌ی چۆڵی بكه‌ن.
له 22 مانگی كانونی دووه‌می رابردوو، باڵه‌خانه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون له گه‌ره‌كی شێخ مه‌قسود دارما به هۆی دزه‌كردنی ئاو بۆ بناغه‌كه‌ی، له ئاكامدا 16 كه‌س گیانیان له ده‌ستداو دووانی دیكه‌ش برینداربوون.
دوێنی شه‌ممه، له ئاكامی رووخانی سه‌ربانی باڵخانه‌ه‌یكی دیكه له گه‌ره‌كی فیرده‌وس، گه‌نجێگ گیانی له ده‌ستداو یه‌كێكی دیكه‌ش برینداربوو.
له‌و باره‌یه‌وه سه‌ڵاح سینۆ هاوسه‌رۆكی شاره‌وانی شه‌عب له هه‌ردوو گه‌ره‌كی ئه‌شره‌فییه‌و شێخ مه‌قسود به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، لیژنه‌یه‌كی فریاكه‌وتنیان پێكهێناوه بۆ گه‌ران به دوای باڵه‌خانه كۆنه‌كان، كه مه‌ترسی هه‌یه بۆ سه‌ر ژیانی دانیشتوانه‌كه‌ی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، لیژنه‌كه بڕیاریدا به چۆڵكردنی باڵه‌خانه‌یه‌ك له گه‌ره‌كی شێخ مه‌قسود، به هۆی درز بردنی بناغه‌كانی، چونكه مه‌ترسی رووخانی له‌سه‌ره.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی گه‌ره‌كه‌كه، باڵه‌خانه‌یه‌كی دیكه دابینكرا له نزیك ئه‌و شوێنه، بۆ نیشته‌جێبوونی دانیشتوانی باڵه‌خانه كۆنه‌كه..
سینۆ ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه، لیژنه‌كه بڕیاریداوه چه‌ند دوكانێكی ژێر بیانیه‌كی نیشته‌جێبوونی كۆن چۆڵ بكرێت، چونكه پایه‌ی نییه‌و مه‌ترسی رووخانی هه‌یه.
وتیشی: به مه‌به‌ستی رێگریكردن له‌و كاره‌ساتانه، شاره‌وانی هه‌ماهه‌نگی له گه‌ڵ مانگی سوور‌و خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات، بۆ دووباره ئاماده‌كردن و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی هێڵه‌كانی گواستنه‌وه‌ی ئاو له گه‌ره‌كی شێخ مه‌قسود، به مه‌به‌ستی رێگریكردن له دزه‌كردنی ئاو كه مه‌ترسی رووخانی باڵه‌خانه‌كان زیاتر ده‌كات.