گوتەبێژی سەربازی “هەسەدە”: هێزە سەربازیەکان ئامادەکاری زیاتریان کردووە بۆ روبەڕوبوونەوەی دوژمنکاری تورکی

رەققە – نۆرس پرێس

گوتەبێژی سەربازی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند، هێزە سەربازییەکان ئامادەکارییەکانیان چڕکردوەتەوە بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر دەستدرێژییەکی چاوەڕوانکراوی تورکیا.

دوێنێ دووشەممە، هێزەکانی باکووری دیموکرات کە لیوایەکی سەربازییە لە ریزەکانی “هەسەدە” دا، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تورکیا بۆ سەر باکووری رۆژهەڵاتی سووریا “ڕووبەڕووی بەرخۆدانێکی توند دەبێتەوە”.

بەیاننامەکەی باکووری دیموکرات ئاماژەی بەوە کردووە کە هێزە سەربازییەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا “ئامادەکارییان بۆ شەڕێکی درێژخایەن و توند کردووە بۆ بەرپەرچدانەوەی دەستدرێژییەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچەکە”.

مەحمود حەبیب، وتەبێژی هێزەکانی دیموکراسی باکوور بە نۆرس پرێسی راگەیاند، هەڕەشەی تورکیا بۆ کردەوەی سەربازی لە باکووری سووریا “هێزە سەربازییەکان پابەند دەکات بە زیادکردنی ئامادەکارییەکانیان و هەر ئەمەش روویدا”

بە گوتەی حەبیب، هێزەکانی باکووری دیموکرات خاڵەکانی بڵاوەپێکردنیان بەدرێژایی هێڵەکانی پێشەوە بەهێزکردووە، هەروەها کاروانی سەربازییان ئامادەکردووە لە دژی ئەگەری چالاکییە سەربازییەکانی تورکیا.

ئاماژەی بەوەشکرد، هێزەکانی سوریای دیموکرات و گروپ و لیواکانی سەر بەو هێزانە “ئامادەن بچنە شەڕەوە ئەگەر تورکیا بڕیار بدات بچێتە ناوچە نوێیەکانی باکوری سوریا”. ناوبراو پێیوایە هێزە سەربازییەکان “بەرپرسن لە پاراستنی دانیشتووان لە ناوچەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا، و ڕێگریکردن لە تورکیا لە داگیرکردنی ناوچە نوێیەکان کە کۆمەڵکوژی و پێشێلکاری لێدەکەوێتەوە، وەک لە پێشتردا ڕووی