لە ناوچەی ئیق بەهوی ڕوداوی هاتوچۆ 105 کەس گیانیان لەدەستدا
قامیشلۆ – نۆرس پرێس
لە مانگی یەک لە ناوچەی جەزیرەی ڕوژئاوای كوردستان دەیان ڕووداوی هاتووچۆ روویاندا کە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی ژمارەیەک لە هاوڵاتیانی ناوچەکە.
فەهد حەسەن، کارگێڕی فەرمانگەی کۆنتڕۆڵ و لێکۆڵینەوەی گشتی لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ لە ڕۆژئاوای کوردستان بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، ژمارەی ڕووداوەکانی هاتوچۆ لە ماوەی مانگی یەکەمی ئەمساڵدا لە ناوچە جیاجیاکانی جەزیرە لە 105 ڕووداو پێکهاتوون، لە ئەنجامدا ٨ کەس گیانیان لەدەستداوە.
لە بەیاننامەیەکدا بۆ نۆرس پرێس ئاشکرایکرد کە هۆکارەکانی ئەم ڕووداوانە پابەندنەبوونە بە یاسا، هەروەها پابەندنەبوونە بە خێرایی دیاریکراو و لێخوڕینی ئۆتۆمبێل لە تەمەنی نایاسایی و بارودۆخی کەشوهەوای ناوچەکە وچەندین هۆکاری دیکە کە بوونەتە هۆی ڕووداوی هاتوچۆ.
لەماوەی ساڵی ڕابردوودا لە ڕۆژئاوای کوردستان ژمارەی ڕووداوەکانی هاتوچۆ گەیشتووەتە هەزار و 99 ڕووداو، بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ، 94 حاڵەتی گیانلەدەستدانی لێکەوتووەتەوە.
حەسەن، ئاماژەی بەوەشدا کە ڕێوشوێنی زۆر دەگرنەبەر بۆ کەمکردنەوەی ڕووداوەکان، لەوانە زیادکردنی دەورییە لەسەر ڕێگاوبانەکان و زیادکردنی هێماکانی هاتوچۆ، وە پێویستە شۆفێران پابەندبن بە ڕێساکانی هاتوچۆی ناوشارەکان و ڕێگا گشتییەکان .