قامیشلۆ – نۆرس پڕێس
ڕوژی شەممە سەرۆکایەتی زانکۆی فوراتی حکومی لە حەسەکە ڕایگەیاند، تاقیکردنەوەکانی ڕۆژانی یەکشەممە و دووشەممەی سەرجەم کولێژەکان دوادەخرێن بۆ وادەیەک کە دواتر دیاری دەکرێت بەهۆی بارودۆخی کەشوهەوا.
تاقیکردنەوەکانی زانکۆ لە کۆلێژەکانی حەسەکە، لە ناوەڕاستی مانگی یەکەوە دەستیپێکرد و بڕیاربوو پێش ئەم ڕاگەیاندنە کۆتایی بێت، بەپێی خشتەکان لە هەندێک کۆلێژ بڕیاربوو 19ی شوبات ئەنجامبدرێت.
بەگوێرەی پێشبینیەکانی کەشناسی، بەفر و بارانبارین زۆربەی دەڤەرەکانی ڕوژئاوای کوردستانی گرتوتەوە و ڕۆژانی یەکشەممە و دووشەممە باران و بەفری زیاتر دەباریت.
بەڕێوبەرایەتی کەشناسی ئاماژەی بەوەدا، لە ناوچە جیاجیاکانی سوریا کەشوهەوا بەرەو ڕووی جەمسەری زۆر کاریگەر دەبن، کە تا سێشەممەی داهاتوو بەردەوام دەبێت.