حەسەکە.. لە کەمتر لە هەفتەیەکدا بەهای دۆلار 100 لیرەی سوری بەرزبوەوە
حەسەکە – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ سێشهممه یهكێك له خاوهن دوكانهكانی ئاڵوگۆڕ و حەواڵەی دراو به نۆرس پرێسی راگهیاند كه له ماوهی كهمتر له ههفتهیهكدا نرخی دۆلار بە بەهای نزیكهی 100 لیرەی سوری بەرزبوەتەوە.
بەپێی چەند بازرگانێکی ئاڵوگۆڕێکی دراو نرخی یەک دۆلار لە شاری حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان گەیشتووەتە 4080 لیرەی سوری.
ئەو بازرگانە کە پێی باش بوو ناوی خۆی ئاشکرا نەکات، هۆکارەکەی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە نزیکەی 11 ساڵ لەمەوبەر، “چەرخی بەرهەمهێنانی نیشتمانی وەستا لە کارکردن و سەرجەم هاوردەکان لە دەرەوەی وڵاتەوە بە دراوی بیانی بووە و ئەمەش بووە هۆی بەتاڵبوونەوەی نەختێنەی بانکی ناوەندی لە دراوی بێگانە.”
ئاماژەی بەوەشکرد، “بەهۆی نەبوونی لایەنێک لە کورتهێنانی دراوی بیانی کەم بکاتەوە، خواست لەسەری زیادیکرد، بەمەش لیرەی سووری وردە وردە دابەزی”
پێشتریش بازرگانێکی دراو لە شاری قامیشلۆ بە نۆرس پرێسی راگەیاندبوو، هۆکاری خێرای بەرزبوونەوەی دراوی بێگانە “دەگەڕێتەوە بۆ پێدانی پارەی وەرزی دروێنە، و بەرزبوونەوەکە بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەی پارەدانەکە کۆتایی دێت”.
بازرگانەکەی حەسەکەش ئاماژە بەوە دەکات کە شایستەی کرێکاران بە بەهای دۆلار دەدرێت، هەروەها نرخی کەرەستە و کەلوپەلەکانیش، دەڵێت: “بازاڕەکانمان بە بەهای دۆلارەوە بەستراوە، تەنانەت ئەگەر مامەڵەش بە دراوی سوری بکرێت”