به تۆمه‌تی هاندان دژ به توركیا.. گروپێكی ئۆپۆزسیۆنی سه‌ر به ئه‌نقه‌ره 8 كه‌س دهستیگردهكات
عه‌فرین- نۆرس پرێس
رۆژی شه‌ممه، گروپی پۆلیسی سه‌ربازی سه‌ر به توركیا، هه‌شت چه‌كداری گروپی ئه‌حرار شامی ئیسلامی ده‌ستگیركرد، له شاری عه‌فرینی باكووری حه‌له‌ب.
سهرچاوههیهكی تایبه‌ت به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، گروپی پۆلیسی سه‌ربازی، 8 ئه‌ندامی گروپی ئه‌حرار شامی له شه‌قامی ڤیلهكانی شاری عه‌فرین ده‌ستگیركرد، به تۆمه‌تی هاندان دژ به حكومه‌تی توركیا، له پاش كوژرانی سه‌ركرده‌یه‌كی ئه‌حرار شام له هێرشی فرۆكه‌یه‌كی بێ فرۆكه‌وانی توركیادا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پۆلیسی سه‌ربازی ئه‌و كه‌سانه‌ی به بیانووی كێشانی تلیاك به ئاشكرا له به‌رده‌می خه‌لكیدا ده‌ستگیركردووه، به‌ڵام هۆكاره راسته‌قینه‌كه‌ی ده‌گرێته‌وه بۆ هاندان به مه‌به‌ستی دژایه‌تی توركیا.
ئه‌مه‌و شاری عه‌فرینی باكووری حه‌له‌ب له مانگی ئاداری 2018 ه‌وه له ژێر ده‌ستی گروپه‌كانی سه‌ر به توركیایه.