ئه‌مریكا هوشداری ده‌دات به توركیا سه‌باره‌ت به په‌ێوه‌ندییه بازرگانییه‌كانی له گه‌ڵ روسیا
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
رۆژی شه‌ممه، ئه‌مریكا هوشداریدا به توركیای سه‌باره‌ت به هه‌نارده‌كردنی ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی هاوكاری توانا سه‌ربازییه‌كانی مۆسكۆ ده‌كات له جه‌نگی ئۆكرانیادا، به دوورشی نه‌زانی واشنتن هه‌نگاو بنێت بۆ سزادانی ئه‌و كۆمپانیا‌و بانكانه‌ی توركیا، كه سزاكان پێشێل ده‌كه‌ن، گه‌ر بێت و ئه‌نقه‌ره هاوشێوه‌ی سه‌رجه‌م وڵاتانی دیكه‌ی خۆرئاوا پابه‌ندی سزاكان نه‌بێت.
ئاژانسی هه‌واڵی روێتهرز له زاری به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مریكا بڵاویكرده‌وه، واشنتن جارێكی دیكه هوشداری داوه‌ته ئه‌نقه‌ره سه‌باره‌ت به هه‌نارده‌كردنی كه‌ره‌سته‌ی كیمیاوی و ئامێره ئهلكرتۆنییهكان و چه‌ند جۆره كه‌ره‌سته‌یه‌كی دیكه، كه ده‌بنه هۆی په‌ره‌دان به توانا سه‌ربازییه‌كانی روسیا.
ئه‌م لێدوانه پاش دوو رۆژ هات له سه‌ردانێكی بریان نیلسۆنی گه‌وره به‌رپرسی سزاكان له وه‌زاره‌تی گه‌نجینه ئه‌مریكا بۆ توركیا‌و كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌ت و كه‌رتی تایبه‌ت بۆ هاندانی توركیا به مه‌به‌ستی پابه‌ندبوون به سزاكان و رێگریكردن له هه‌نارده‌ی ئه‌و كه‌رستانه بۆ روسیا.
به‌رپرسه‌كه ئاماژه‌ی بۆ جوڵه‌یه‌كی ئه‌مریكا كرد له پێناو سزادانی كۆمپانیا توركییه‌كان.
له 28 كانونی یه‌كه‌می رابردوو، بۆ یه‌كه‌م جار باس له سه‌ردانێكی نیلسۆن كرا بۆ ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌وانه‌ش توركیا‌و ئیمارات و عومان، به‌مه‌به‌ستی هوشداریدان به‌و سێ وڵاته، كه چیتر رێگه‌یان پێ نادرێت بگه‌نه بازاره‌كانی ئه‌مریكا، گه‌ر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه بكه‌ن كه سزای ئه‌مریكایان له‌سه‌ره،
پێی ئه‌چێت ئه‌نقه‌ره پشكی گه‌وره‌ی هوشدارییه‌كانی به‌ركه‌وتبێت، به هۆی په‌ێوه‌ندییه ئابووریه‌كانی له گه‌ڵ روسیادا، هه‌روه‌ها به‌پێی راپۆرته‌كانی هه‌فته‌ی رابردوو، ئه‌مریكا هوشداری داوه‌ته ئه‌بو زه‌بی و مه‌سقه‌تیش.
سهرادنهكهی نیلسۆن هاوكاته له گه‌ڵ گرژی په‌ێوه‌ندییه‌كانی نێوان ئهمریكاو توركیا، كه ماوه‌یه‌كه هه‌ردوو هاوپه‌یمان له چه‌ند پرسێك ناكۆكن، له‌وانه‌ش گرێبه‌ستی فرۆكه‌ی ئیف- 16 كه ئه‌نقه‌ره داوای ده‌كات و پرسی ئه‌ندامبوونی سوێدو نه‌رویج له په‌یمانی ناتۆ.
له دوای ده‌ستپێكردنی هێرشه‌كانی روسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا له ساڵی رابردوودا، كه بۆته هۆی كوژران و برینداربوونی هه‌زاران كه‌س و وێرانكردنی شاره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ئۆكرانیا، ئهمریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی چه‌ند پاكێجێكی سزایان به‌سه‌ر روسیادا سه‌پاند.
توركیا به‌شداری نه‌كرد له سزاكانی رۆژئاوای بۆ سه‌ر روسیا، چونكه په‌ێوه‌ندی پته‌وی هه‌یه له گه‌ڵ مۆسكۆ له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا به تایبه‌ت له ئالۆگۆری بازرگانیدا.