ههولێر – نۆرس پڕێس
ڕۆژی شەممە، وەزارەتی بەرگری روسیا ڕایگەیاند، لە ئەنجامی دانوستانەکاندا لە وڵاتی ئیمارات، ٦٣ سەربازی دیلکراوی هێزەکانی ڕوسیا لە خاکی ئۆکرانیا گەڕاونەتەوە وڵاتەکەیان.
بەپێی هەواڵی میدیا ئەوروپییەکان، سەدان سەربازی ڕوسیا کەوتوونەتە دەست ئۆکراینییەکان، هەروەها بە پێچەوانەشەوە.
سەرچاوەکانی هەواڵ باس لەوەش دەکەن، لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕەوە لە 24ی شوباتی ساڵی ڕابردووەوە، ناوبەناو ئاڵوگۆڕی دیل لە نێوان رووسیا و ئوکرانیادا دهكرێت.
لهو بارهیهوه وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ڕایگەیاند، ئەو گروپەی ئازادكراون بریتیین لە 63 سهرباز، كه له ئەنجامی دانوستاندن و هەوڵەکانی ئیمارات بووهو سەرجەم سەربازە ئازادکراوەکانیش گەیشتنەوه خاکی ڕووسیا.
لە بەیاننامەكهی وەزارەتی بەرگری ڕووسیادا هیچ ئاماژهیهك نهكراوه بهوهی كه ئازادكردنی ئهو دیلانه بهرامبهر به ئازادكردنی دیلی ئۆکرانیا بووبێت، ههروهها ئهوهشی ئاشكراكرد، دیله گەڕاوەکان هاوکاری دەروونی و پزیشکییان پێویستیان بۆ کراوەو ڕێگەیان پێدراوە پەیوەندی بە کەسوکاریانەوە بکەن.