دوو سەربازی هێزەکانی بەرگریی نیشتمانی حکومەتی سوریا لە ڕۆژهەڵاتی حومس کوژران
دێرەزۆر – نۆرس پرێس
دوێنێ هەینی، دوو سەربازی هێزه‌كانی بەرگریی نیشتمانی حکوومەتی سوریا لە شارۆچکەی حومس ئۆتۆمبێلەکەیان بەرتەقینەوەیەک کەوت و لەئەنجامدا هەردوکیان کوژران .
سەرچاوەیەکی سەربازی بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، له‌كاتی تێپه‌ڕبوونی ئۆتۆمبێلێکی سەربازی حکومەتی سوریا بە ڕێگەی سەرەکی شارۆچکەی سوخنە لە ڕۆژهەڵاتی حومس ، مینێك به ئۆتۆمبێله‌كه‌دا ده‌ته‌قێته‌وه له ئه‌نجامدا دوو کەس گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن.
دوێنێ هەینی، لە نزیک شارۆچکەی کەباجیب لە باشووری دێرەزۆر، سەرکردەیەک لەهێزی بەرگری نیشتمانی سوری بەتەقینەوەی مینێک کوژرا و پاسەوانەکەشی برینداربوو.