دهرهازهی باب هه‌وا: دیپۆرتكردنی 1325 په‌نابه‌ری سوریا له یه‌ك مانگدا
قامیشلۆ – نۆرس پرێس
رۆژی هه‌ینی، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌روازه‌ی “باب هه‌وا” سنووری له گه‌ڵ توركیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، له مانگی كانونی دووه‌می رابردوودا ده‌سه‌ڵاتدارێتی توركیا 1325 په‌نابه‌ری سوری دیپۆرتكردۆته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌و مانگه‌دا 15736 كه‌س له‌و ده‌روازه‌یه‌وه سه‌فه‌ریان كردووه له نێوان توركیا‌و سوریا‌و به پێچه‌وانه‌شه‌وه، له‌و ژماره‌یه‌ش 2185 یان ئافره‌ت بوونه‌و 13551 یان پیاوبوون.
سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌روزاه‌ی باب هه‌وا رایگه‌یاندبوو، له مانگی كانونی یه‌كه‌می رابردوودا ده‌سه‌ڵاتدارێتی توركیا 1504 په‌نابه‌ری سوریای دیپۆرتكردبوو، هه‌روه‌ها له مانگی تشرینی دووه‌می پێشووتردا، 1167 كه‌سی دیپۆرتكردبوو.
به گوێره‌ی ئامارێكی تایبه‌ت كه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌روازه‌كه ده‌ست نۆرس پرێس كه‌وتووه، له سه‌ره‌تای ساڵی رابردووه‌وه تاوه‌كو مانگی تشرینی یه‌كه‌م، توركیا 16173 هاوڵاتی سوری دیپۆرتكردبوو.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی نۆرس پرێس، رۆژی هه‌ینی رابردوو توركیا 50 كه‌سی دیپۆرتكردبۆوه، بۆ ناوچه‌كانی ژێر دستی خۆی و گروپه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سه‌ر به ئه‌و، له رێگای ده‌روازه‌ی “باب سه‌لامه”ی سنووری له نزیك شاری ئیعزازی باكووری حه‌له‌ب.
به گوێره‌ی راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كان، ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا ناو به ناو هاوڵاتیانی سوریا ده‌ستگیرده‌كه‌ن، به بیانووی ئه‌نجامدانی پێشێلكاری و نه‌بوونی به‌ڵگه‌ی یاسایی پێویست، پاشان نوسراویان بۆ ده‌كه‌ن بۆ سوریا دیپۆرتیان ده‌كه‌نه‌وه.