ده‌ستگرتن به‌سه‌ر یه‌ك ملیۆن دۆلاری قاچاخ له پارێزگای دیاله
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
هێزە ئەمنییەكانی عێراق لە پارێزگای دیالە دەستیان بەسەر زیاتر له یەك ملیۆن دۆلاردا گرت كە ئاماده‌كرابوو بە قاچاخ ببرێتە دەرەوەی عێراق.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، به پشتبه‌ستن به زانیارییه‌كان و بەدواداچوونی مەیدانی بەڕێوەبەرایەتیی تاوانی رێکخراوی سەر بە دەزگای هەواڵگری، توانرا لە بازگەی غالبییەی قەزای خاڵس دەست بگیرێت بەسەر بڕی یەک ملیۆن دۆلار، کە “ئامادەکرابوو بۆ ئەوەی بە قاچاخ ببرێتە پارێزگاکانی باکوور.
ئه‌م راگه‌یاندنه له كاتیكدایه كە ماوەیەكە بەهای دۆلار لە بازارەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان بەرزبوونەوەی به‌رچاوی بەخۆوە بینیوە، له كاتێكدا كه بانكی ناوەندی و حكومەتی عێراق جەختدەكەنەوە له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار كاتییە و كاردەكەن بۆ رێگریكردن له بردنی دۆلار بۆ ده‌ره‌وه‌ی عێراق بە شێوەی نایاسایی.