فۆرین پۆڵسی: قه‌یرانی سوریا زۆر دووره له كۆتایی
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
رۆژی هه‌ینی، گۆڤاری فۆرین پۆڵسی ئه‌مریكا وتارێكی چاڵز لیسته‌ری به‌رێوه‌به‌ری پرۆگرامی سوریا‌و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر‌و توند‌و تیژی له په‌یمانگای رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بڵاوكرده‌وه تیایدا جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه قه‌یرانی سوریا زۆر دووره له كۆتایی”.
لیسته‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، سوریا ململانێی جۆراوجۆر به خۆوه ده‌بینێت، وێرانبووه‌و كۆمه‌ڵگاكه‌ی پچڕ پچڕ بووه‌و هێشتا رژێمی ئه‌سه‌د قێزه‌وه‌نه له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی له مانگی ئاداری داهاتوودا قه‌یرانی سوریا 12 ساڵ ته‌واو ده‌كات و پێ ده‌نێته 13 ساڵ.
نووسه‌ری وتاره‌كه ده‌ڵێت، ره‌وشی ئێستای سوریا به‌رده‌وام نابێت و گۆرانكاری به‌سه‌ردا دێت، پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت روهشی ناوخۆی سوریا زیاتر وێران بێت له ساڵی 2023دا.
وتاره‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، به‌مانه‌وه‌ی ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵاتدا، په‌نابه‌رانی سوریا ئاماده‌نیین بگرێنه‌وه، كۆچی نا یاسایی هاوڵاتیانی سوریا بۆ ئه‌وروپا له ساڵی 2022دا به رێژه‌ی 100% زیادی كردبوو، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه ئه‌مه هیمایه‌كی شووم بێت بۆ ساڵی 2023.
لیسته‌ر روونی كرده‌وه، له گه‌ڵ ده‌ستپێكی ساڵی 2023دا، به خێرایی هه‌رسهێنانی ئابووری سوریا له كۆنترۆڵی رژێم ده‌رچووه‌و هێشتا زیاتر له نیوه‌ی ژێرخانی وڵات وێرانه‌و، رێژه‌ی 90% هاوڵاتیان له خوار هێڵی هه‌ژارییه‌وه ده‌ژێن و 70% یان پشت به هاوكاری نێوده‌وڵه‌تی ده‌به‌ستن.
پێش یه‌ك ساڵ دۆلارێكی ئه‌مریكی به‌رامبه‌ربوو به 3600 لیره‌ی سوری، له ئێستادا به‌هاكه‌ی گه‌یشتۆته نزیكه‌ی حه‌وت هه‌زار لیره، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه به‌های لیره زیاتر دابشكێت، له پاش بڕیارێكی بانكی ناوه‌ندی سوریا به كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌های دراوی وڵاته‌كه‌ی بۆ 6650 لیره به‌رامبه‌ر به یه‌ك دۆلار.