بۆمبیۆ: هه‌ژموونی سیاسی و ئابووری چین له روسیا مه‌ترسیدارتره بۆ سه‌ر جیهان
هه‌ولێر – نۆرس پرێس
ڕۆژی هه‌ینی، مایك بۆمبیۆی وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، هه‌ژموونی سیاسی و ئابووری چین زۆر له روسیا مه‌ترسیدارتره بۆ سه‌ر جیهان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “شی جی بینگ”ی سه‌رۆكی چین له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه هه‌ژموونی سیاسی و ئابووری چین بسه‌پێنێته سه‌ر جیهان، به‌ڵام سه‌رۆكی روسیا ئه‌م جۆره خه‌یاڵاتانه‌ی نییه، سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری كۆنترۆڵكردنی جیهان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، سه‌ركردایه‌تی چین جۆرێكی دیكه‌ی مه‌ترسییه بۆ سه‌ر جیهان.
سه‌باره‌ت به تێروانینی بۆ كۆتایی هێنان به ململانێی ئۆكرانیا بۆمبیۆ وتی: “پێویسته ره‌وانه‌كردنی كه‌رسته‌ی سه‌ربازی بۆ كییف زیاد بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی مۆسكۆ ناچار بێت به پێگه‌یه‌كی لاواز به‌شداری دانوسته‌كان بكات.
ئاماده‌كردن و داڕشتنه‌وه‌ی: محه‌مه‌د قازی