مباپێ یەک هەنگاو دوورە لە رۆشتنی بۆ ریاڵ مەدرید

ژووری وەرزش – نۆرس پرێس دوای ئەوەی یانە پاریسییەکە دەرگای بۆ ریاڵ مەدریدی ئیسپانی وەڵاکرد، سەبارەت بە گواستنەوەی مباپێ، لە ئێستادا یەک هەنگاو ماوە بۆ رۆشتنی ئەستێرە فەڕەنسییەکە بۆ یانەی شاهانە. رۆژنامەی “سپۆرت”ی ئیسپانی دڵنیاییدا کە

لە شاری سلێمانی 10 حاڵەتی پەتای كۆلێرا تۆماركراون

سلێمانی – نۆرس پرێس ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە، دکتۆر سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری تەندروستیی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، 10 حاڵەتی پەتای كۆلێرا له‌ سلێمانی تۆماركروان. لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دکتۆر سەباح هەورامی رایگەیاند، ئێستا لە

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پابەندی خۆی دووپاتدەکاتەوە لە پشتیوانیکردنی هێزەکانی بەرگری سوریا بۆ…

قامشلۆ – نۆرس پرێس دوێنێ پێنجشەممە، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا پشتیوانیی خۆی بۆ هێزەکانی بەرگری لە سوریا بۆ شکستپێهێنانی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) دووپاتکردەوە. راگەینراوێکی فەرماندەیی ناوەندی کە درەنگانی ئێوارەی دوێنێ بڵاوکرایەوە،

“تەحریرشام” دوو سەرکردەی بیانی رادەستی دەوڵەتی تورکیا دەکات

ئیدلیب – نۆرس پرێس دوێنێ پێنجشەممە، دەزگای ئەمنی سەر بە دەستەی تەحریرشام (بەرەی نوسرەی پێشوو)، دوو فەرماندەی بیانی لە رێگەی دەروازەی باب ئەلهەواوە، لە باکووری ئیدلب رادەستی دەسەڵاتدارانی تورکیا کرد. سەرچاوەیەکی تایبەت بە نۆرس پرێسی

لە ماوەی 24 کاتژمێردا.. تورکیا 400 پەنابەری سوریا دیپۆرت دەکاتەوە

گرێ سپی – نۆرس پرێس دوێنێ دووشەممە، دەسەڵاتدارانی تورکیا زیاتر لە 400 پەنابەری سوریا، کە ژن و منداڵیشیان تێدابوو، لە خاکی خۆیانەوە بەرەو ئەو ناوچانەی میلیشیا چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی دڵسۆزیانی لییە، لە ڕێگەی دەروازەکانی گرێ سپی و باب

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەستگیرکردنی دوو ئەندامی داعشیان لە سلێمانی راگەیاند

سلێمانی – نۆرس پرێس ئێوارەی دوێنێ شەممە، بەڕێوەبەرایەتیی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە شاری سلێمانی دوو چەکداری سەر بە دەوڵەتی ئیسلامی "داعش"یان دەستگیرکردووە. بەڕێوەبەرایەتیی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە

جەندرمەی تورکیا دوو کۆچبەری سوریا بریندار دەکەن و نۆی دیکە دەستبەسەر دەکەن

ئیدلیب – نۆرس پرێس دوێنێ شەممە، ژنێک و لاوێک بە گوللـەی جەندرمەی تورکیا برینداربوون، لەکاتێکدا هەوڵیان دەدا لە میحوەری شارۆچکەی ئەلمەبروکەوە لە گوندەواری سەرێ کانیێ لە باکووری شاری حەسەکەوە ئاودیووی سنووری بن و بچنە ناو تورکیاوە، جگە

نەتەوەیەکگرتوەکان: لە ماوەی دوو ساڵدا تاڵیبان زیاتر لە 200 کەسی کوشتووە

هەولێر – نۆرس پرێس رێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان لە راپۆرتێکدا ئاشکرایکرد، کە بزوتنەوەی تاڵیبان لە ئابی 2021ەوە کە گەڕاوەتەوە بۆ دەسەڵات لە ئەفغانستان، زیاتر لە 200 کەسیان کوشتووە، بزوتنەوەی تاڵیبانیش ئەوە رەتدەکاتەوە. بەپێی ئامارێکی

بەهۆی وشکبوونی رووباری فوراتەوە ..لە کۆبانێ نزیکەی 8 هەزار کەس ژەهراویبوون

کۆبانێ – نۆرس پرێس دوێنی پێنجشەممە، پزیشکێک لە ناوەندێکی پزیشکی لە کۆبانێ رایگەیاند، ئاوی پیسبوو بەهۆی نزمیی ئاستی رووباری فوراتەوە بووەتە هۆی زیادبوونی ژمارەی حاڵەتەکانی ژەهراویبوون و نەخۆشییەکانی پێست و ریخۆڵە و هەوکردنی جگەر لە

دەستگیرکردنی ئەندامێکی “داعش” لە شاری سلێمانی

سلێمانی – نۆرس پرێس ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە، بەڕێوبەرێتی گشتیی هەواڵگرى و ئاسایشى سەر بە وەزارەتى بەرگریی عێراق دەستگیرکردنی ئەندامێکى دەوڵەتی ئیسلامی "داعش"یان لە شارى سلێمانى، هەرێمی کوردستانی عێراق راگەیاند، کە بە گوتەی