دانیشتوانی كۆبانێ هه‌ست به ترس و نیگه‌رانی و دڵه‌راوكی ده‌كه‌ن به‌رامبه‌ر به ئۆپه‌راسیۆنی توركیا بۆ سه‌ر شاره‌كه‌یان
كۆبانی- نۆرس پرێس
قسه‌و باسی ئۆپه‌راسیۆنی توركیا بۆ سه‌ر باكووری سوریا، مو‌سلیم ده‌ترسێنێت، به تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی له ساڵانی رابردوودا به چاوی خۆی بینی، كه چی به‌سه‌ر شاره‌كه‌یدا هات،
مو‌سلیم مو‌سلیم-ی ته‌مه‌ن 65 ساڵی دانیشتووی شاری كۆبانێ به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، باسكردنی ئۆپه‌راسیۆنی توركیا بۆ سه‌ر شاری كۆبانێ له مانگی شوباتدا، بۆته مایه‌ی نیگه‌رانی و ترسی دانیشتوانی شاره‌كه، چونكه پێشتر رووبه‌رووی وێرانكاری و توندوتیژی له‌و جۆره بونه‌ته‌وه، له نێوان ساڵانی 2014 و 2015، له‌لایه‌ن گروپه تیرۆرستییه تونده‌ره‌وه ته‌كفیرییه‌كان.
له ساتی یه‌كه‌مه‌و توركیا ته‌قینه‌وه‌ی مانگی تشرینی دووه‌می رابردووی شه‌قامی ئیستیقلالی ئیسته‌نبول به‌سته‌وه به شاری كۆبانێ، پروپاگه‌نده‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه له بنه‌ره‌ته‌دا ده‌گرێته‌وه بۆ ئه‌و شاره.
مو‌سلیم ده‌ڵێت: كه باسی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه ده‌كرێت، مه‌ترسییه‌كی زۆر دانیشتوانی كۆبانی داده‌گریت، به تایبه‌ت كه له وه‌رزی زستاندایه.
ئه‌و پێی وایه راگه‌یاندنی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه زیاتر په‌ێوه‌سته به ناوخۆی توركیا‌و هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌و وڵاته، له كاتێكدا كه جه‌ماوه‌رێتی حكومه‌تی ئیستا ئه‌نقه‌ره پاشه‌كشه‌ی كردووه‌و له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه قه‌یرانه ناوخۆییه‌كانی ره‌وانه ده‌ره‌وه بكات و گه‌لی توركیا به‌م ئۆپه‌راسیۆنه سه‌رقاڵ بكات.
نیگه‌رانی و داواكاری
محه‌مه‌د ئیسماعیلی (52 ساڵ) ی دانیشتووی كۆبانێ ده‌ڵێت: ماوه‌ی یه‌ك مانگه باس له واده‌ی ئه‌و هێرشه ده‌كرێت كه ئه‌ردۆغان به نیازه بیكاته سه‌ر شاره‌كه‌یان له مانگی شوباتدا، ئه‌مه‌ش بۆته هۆی په‌ره‌سه‌ندنی نیگه‌رانیی دانیشتوانی ناوچه‌كه، سه‌باره‌ت به ئاینده‌ی ره‌وشه‌كه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا بانگه‌شی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه‌ی ئیسته‌نبوڵ سه‌ر به یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل و پارتی كرێكارانی كوردستانه‌و مه‌شق و فه‌رمانی له كۆبانییه‌وه وه‌رگرتووه‌و له رێگای عه‌فرینه‌وه هاتۆته ناو خاكی توركیا، له كاتێكدا عه‌فرین له ژێر ده‌ستی هێزه‌كانی توركیایه.
ئه‌م تۆمه‌تانه له لایه‌ن “مه‌زلوم عه‌بدی” فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات به توندی ره‌تكرانه‌وه‌و له توێتێكدا رایگه‌یاندبوو، “جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه كه هێزه‌كانمان هیچ په‌ێوه‌ندییه‌كی نییه به ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئیسته‌نبول، ئه‌و قسانه‌ش ره‌تده‌كه‌ێنه‌وه كه هێزه‌كانمان تۆمه‌تبارده‌كه‌ن به ئه‌نجامدانی ئه‌و كرده‌وه‌یه.
ناوه‌ڕاستی مانگی رابردوو، جه‌نه‌راڵ مه‌زلوم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات “هه‌سه‌ده” پێشبینی كردبوو، توركیا له مانگی شوباتدا ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی ئه‌نجام بدات و شاری كۆبانی بكاته ئامانج، چونكه ئه‌و شاره هێمایه‌كی گه‌وره‌یه بۆ كورد.
ئیسماعیل به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، دانیشتوانی كۆبانی نازانن چی بكه‌ن، به هۆی هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیاوه كاره‌كانیان راوه‌ستاوه.
ئه‌و پیاوه داوا ده‌كات هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا توندتر بێت به‌رامبه‌ر به توركیا بۆ ئه‌وه‌ی دانیشتوانی ناوچه‌كه هه‌ست به ئاسایش و سه‌قامگیری بكه‌ن، چونكه كۆبانی له پێشووتردا ئازاری زۆری چه‌شتووه و رۆڵێكی گه‌وره‌ی هه‌بوو له تێكشكانی داعش و هێشتا كوڕانی ئه‌و شاره دژ به‌و رێكخراوه تێرۆرستییه شه‌ڕ ده‌كه‌ن.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر به هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا عه‌بدی وتی: هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا روونه‌و هه‌موو ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی ره‌تده‌كاته‌وه، به‌رده‌وامی توركیا له هه‌ڕه‌شه‌كانی ئاماژه‌یه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی ئه‌مریكا به پێی پێویست نین و ده‌بێت كاری زیاتر بكات.
هه‌روه‌ها پێی وایه هه‌وڵه‌كانی توركیا بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌ێوه‌ندییه‌كانی له گه‌ڵ سوریا، مانۆرێكی هه‌ڵبژاردنه‌و له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی ئاسایشی توركیا ئاراسته ده‌كرێت.
هه‌ڕه‌شه به‌رده‌وامه‌كانی توركیا به ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی له باكووری سوریا، بۆته مایه‌ی دڵه‌ڕاوكێی دانیشتوانی كۆبانی، به تایبه‌ت له پاش زیادبوونی هێرشه‌كانی توركیا له كۆتایی مانگی تشرینی دووه‌می رابردوودا.
ئه‌حمه‌د ده‌روێشی 65 ساڵان كه یه‌كێكه له دانیشتوانی كۆبانی نیگه‌رانی و دڵه‌راوكێی خوێ پیشانده‌دات به‌رامبه‌ر به هه‌ر هێرشێكی زه‌مینی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كه، داواش له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات سنوورێك بۆ توركیا دابنێت و رێگری بكات له‌و هێرشه، وه‌كو چۆن پێشتر له رێگای ئاسمانه‌وه هاوكاری دانیشتوانی ناوچه‌كه‌یان كرد دژ به داعش و هاوبه‌شیانكرد له رزگار كردنی كۆبانی و گونده‌واره‌كه‌ی.
ئه‌و پێی وایه پێویسته هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و نه‌ته‌وه یه‌كگرووه‌كان و سه‌رجه‌م وڵاتانی ئه‌وروپا پابه‌ندبن به‌وه‌ی رێگه نه‌ده‌ن توركیا ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی له ناوچه‌كه ئه‌نجامبدات.
به گوێره‌ی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، واشنتن دژایه‌تی هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی سه‌ربازی ده‌كات كه ببێته هۆی تێكچوونی سه‌قامگیری له سوریادا، له هه‌مانكاتیشدا هانی هاوبه‌شه‌كانی ده‌كات له سوریا هێرش نه‌كه‌نه سه‌ر توركیا، چونكه ئه‌و جۆره كرده‌وانه هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئامانجه هاوبه‌شكانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، له‌وانه‌ش درێژه‌دان به‌شه‌ری دژ به داعش و دڵنیابوون له سه‌رهه‌ڵنه‌دانه‌وه‌ی ئه‌و رێكخراوه تیرۆرستییه.
پێشتر مه‌زلوم عه‌بدی له چه‌ند لێدوانێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردبوو، هێزه‌كانی سوریای دیموكرات و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا، به هیچ جۆرێك نابنه مایه‌ی هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر توركیا‌و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌و وڵاته، هیچ هه‌ڵوێستێكی دوژمنكارانه‌یان نییه دژ به توركیا، نه له ئێستا‌و نه له داهاتوودا.
مه‌ترسی له ئاواره‌بوون
ده‌روێش ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، نیگه‌رانی و دڵه‌راوكێی دانیشتوانی كۆبانی، بۆ ئه‌وه ده‌گرێته‌وه كه باش ده‌زانن ئه‌و هێرشه جارێكی دیكه ده‌بێته هۆی ئاواره‌بوونیان، هاوشێوه‌ی ساڵی 2014.
ئه‌و پێی وایه، گه‌ر توركیا بڕیار بدات به هێرشكردنه سه‌ر شاره‌كه‌ی، ئه‌وا جارێكی دیكه كۆبانی وێران ده‌بێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد هاوڵاتیانی ئه‌م شاره ئازاری زۆریان جه‌شت له پێناو دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شاره‌كه‌یان كه هێشتا به ته‌واوه‌تی كۆتایی پێ نه‌هاتووه، له كاتێكدا توركیا ده‌یه‌وێت جارێكی دیكه وێرانی بكات.
محه‌مه‌د شێخ عیسای ته‌مه‌ن 64 ساڵان كه ئه‌ویش دانیشتوانی كۆبانییه ده‌ڵێت، به هۆی هه‌ڕه‌شه‌كانه‌وه، كار‌و كاسبی زۆربه‌ی دانیشتوانی ناوچه‌كه ڕاوه‌ستاوه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئامانجی ئه‌م هێرشانه سوود گه‌یاندنه به هه‌ڵبژاردنه‌كان.
ئه‌و به پێویستی ئه‌زانێت وڵاتانی جیهان هه‌ڵوێست وه‌ربگرن بۆ رێگریكردن له هێرشی توركیا‌و داواشی له‌و وڵاتانه كرد ده‌ستوه‌ردان بكه‌ن له پێناو رێگریكردن له هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ، چونكه دانیشتوانی كۆبانی له ماڵ و حاڵ و شار‌و نیشتیمانی خۆیان به ئاسووده‌یی ده‌ژێن.
شێخ عیسی پێی وایه، سه‌رۆكی توركیا له شكستهێنان له هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ترسێت، به هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی جه‌ماورێتی له ناوخۆی توركیادا، بۆیه هه‌ڕه‌شه له ناوچه‌كه ده‌كات له پێناو هه‌نارده‌كردنی گرفته ناوخۆییه‌كانی.
هه‌روه‌ها له‌و بڕوایه‌دایه، ده‌ستوه‌ردانی ئه‌مریكاو روسیا بۆ پشتیوانی دانیشتوانی ناوچه‌كه، ده‌بێته هۆی رێگریكردن له هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا.