ژووری هەواڵ – هەولێر – نۆرس پرێس
دوێنێ چوارشەممە، دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق بڕیاریدا به هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بە گواستنەوەی پارە بۆ هەرێمی کوردستان، ئەوەش لەکاتێکدابو هاوڵاتیان و لایەنە سیاسییەکان لە هەرێمی کوردستان چاوەڕوانی گەیشتنی 400 ملیار دینار بون لە بەغداوە.
ناوەڕۆکی بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق
بە گوێرەی گشتاندنەکەی دادگای فیدڕاڵی، بڕیارەکەیان “پشت بە باوەرێکی یاسایی و دەستوری بەستوە، کە بە گوێرەی دەستوری کۆماری عێراقی فیدراڵ دەسەڵاتەکان لە دەستوردا لە یەکتری جیاکراونەتەوە، پەرلەمان یاسا دەردەکات، ئەنجومەنی وەزیران بریارو رێنمایی بۆ ئاسانکاری جێبەجێکردنی یاساکان دەردەکات و ئەمەش نابێت دژ بە یاسا بێت”.
دادگاکە دەڵێت “پشکی هەرێمی کوردستان لە یاسای بودجەی فیدراڵی باسکراوەو و چونێتی پێدانی دیاریکراوە، ئیتر ئەنجومەنی وەزیران ناتوانێ جگە لەو چوارچێوە یاساییەی کە هەیە رێگای تر دیاری بکات و لەلای خۆیەوە بریار دەربکات.”
ئەم بریارەی دادگای فیدراڵی ئیتر بە تەواوی دەستی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقی بەستەوە، کە نابێ هیچ بریارێک دەربکات بۆ ناردنی بودجە بۆ هەرێمی کوردستان و دەرگای گفتوگۆی هەرێمی کوردستانی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ داخست، چونکە دادگا دەڵێ؛ “ناردنی بودجە بۆ هەرێم دەسەڵاتی ئەنجومەنی وەزیران نیە و لە پسپۆری یاسایی بودجەدایە و تاکە دەرگای کراوەی هەرێمی کوردستان پەرلەمانی عێراقە، کە بتوانێ رێککەوتن بکات و مافەکانی لە یاسای بودجە بچەسپێنێت.”
کاردانەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
لە یەکەم کاردانەوەدا، حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی بڕیارەکەی دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق راگەیێندراوێكی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئەو دادگەیە بە شێوەیەکی دەستووری پێکنەهاتووە و رێکنەخراوە و ناتوانێت وەک دادگەیەکی فیدرالی بڕیاربدات. داواش لە حکومەتی عێراق دەکات بڕیارەکانی دادگەکە جێبەجێ نەکات.

دوێنێ چوارشەممە، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوەکەیدا گوتی، “بەداخەوە” جارێکی دیکە دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق دژایەتیی خۆی بۆ مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە. دەشڵێت، “ئەم هەڵوێستە نوێیەی ئەم دادگایە، جەختکردنەوەیە لە درێژەدان بە سیاسەتی ناڕەوا و دژایەتیکردنی خۆی بەرامبەر هەرێمی کوردستان.”
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوەکەیدا دەڵێت، لە کاتێکدا کەشێکی ئەرێنی و لەیەکنزیکبوونەوە لەنێوان هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵیی عێراق دروستببوو بۆ رێککەوتن و چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور، “بەڵام بەداخەوە” دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق رێگری لەو پارەیە کرد کە حکومەتی عێراق بەنیاز بوو بۆ هەرێمی کوردستانی بنێرێت.
حکومەتی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، بەگوێرەی ئەو رێککەوتنەی کە لایەنە پێکهێنەرەکانی حکومەتی نوێی عێراق لەسەری رێککەوتوون، “پێویستە لە ماوەی شەش مانگدا، پڕۆژەیاسای دادگای ئیتیحاددی دەربچێت، چونکە لە سایەی ئەم دادگایەی ئێستا، کە بەپێی دەستوور دروست نەکراوە، هیچ دەرفەتێک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان نییە و نابێت.”
لە راگەیێندراوەکەی حکومەتدا هاتووە، “هەرێمی کوردستان رێز لە دەستوور و یاسا و دادگا شەرعییەکان دەگرێت، بەڵام ئەم دادگایە بە شێوەیەکی دەستووری پێکنەهاتووە و رێکنەخراوە و ناتوانێت وەک دادگایەکی فیدرالی بڕیاربدات، بۆیە بڕیارەکانی رەتدەکەینەوە و داواش لە حکومەتی فیدراڵ دەکەین، نەچێتە ژێرباری ئەم بڕیارە و پابەند بێت بەو بەڵێنانەی کە بۆ ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان داویەتی.”
کاردانەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لەبارەی بڕیاری دادگەی فیدراڵیی عیراق بڵاوکردەوە و دەڵێت، “بڕیارێکی تەواو نادادپەروەر و ستەمکارانەیە.”
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەشێکی پەیامەکەیدا دەڵێت، “بڕيارى ئه‌مڕۆى دادگه‌ى باڵاى فيدراڵيى عێراق به نادروستیی ناردنى شايسته‌ى دارايى و مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان له‌لايه‌ن حكومه‌تى فيدراڵيى عێراقه‌وه له ساڵانى 2021 و 2022، بڕيارێكى ته‌واو نادادپه‌روه‌ر و سته‌مكارانه‌يه.”
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کردووە، “ئه‌و بڕياره نه‌ك ته‌نيا مووچه‌خۆران و خه‌ڵكى كوردستان كه هاووڵاتيى عێراقن، به‌ڵكو ته‌واوى پرۆسه و سه‌قامگيريى سياسى و ئه‌و رێككه‌وتنه‌ش به ئامانج ده‌گرێت كه حكومه‌تى نوێى فيدراڵيى عێراقى له‌سه‌ر دامه‌زراوه.”
نێچیرڤان بارزانی دەشڵێت، عێراق به پرۆسه‌يه‌كى درێژ و ئاڵۆزى سياسى و ناسه‌قا‌مگيريدا تێپه‌ڕى تاوەكو دواجار حكومه‌تێك له به‌غدا هاته كايه‌وه كه خه‌ڵكى عێراق هيوا و ئومێديان له‌سه‌ر قۆناخێكى سه‌قامگير و باشترى داهاتوو هه‌ڵچنى، “هه‌موو چاوه‌ڕوانييه‌ك له دادگه‌ى باڵاى فيدراڵيى عێراق ئه‌وه بوو كه به پاراستنى به‌رژه‌وه‌نديى هه‌موو پێكهاته‌كانى عێراق و به ره‌چاوكردنى دۆخى سياسى، نه‌بێته هۆى شێواندنى ئه‌و ده‌رفه‌ت و كه‌شه ئه‌رێنييه‌ى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى وڵات، به‌تايبه‌تى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا دروست بووه و سه‌قامگيريى سياسيى عێراق نه‌خاته مه‌ترسييه‌وه!”
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی بڕياری دادگه‌ى باڵاى فيدراڵيى عێراق له‌م كاته‌دا ئەوەی خستووەتەڕوو، “جگه له‌وه‌ى گومان و ده‌يان نيشانه‌ى پرسيارى گه‌وره دروست ده‌كات، هه‌روه‌ها بابه‌تى په‌له‌كردن له ده‌رچوواندنى ياسايه‌كى تازه بۆ دووباره دامه‌زراندنه‌وه‌ى دادگه‌كه ده‌هێنێته پێشه‌وه، وه‌كو به‌شێكى گرنگ و سه‌ره‌كيى رێككه‌وتنى لايه‌نه سياسييه‌كان بۆ دامه‌زراندنى حكومه‌تى نوێى فيدراڵيى عێراق.”
کاردانەوەی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به بڕیاری دادگەی فیدراڵیی عێراق پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، “ئه‌م بڕیاره هیچ خزمه‌ت به سه‌قامگیری و ئارامی له عێراقدا ناكات.”
دادوه‌ر عەبدولجەبار عەزیز حەسەن، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، “دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق بڕیاری داوه به نادروستی ناردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه له چوارچێوه‌ی ده‌ستوور و یاساكان و هه‌روه‌ها رێكکه‌وتنه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و حكومه‌تی فیدراڵی، پێویست بوو بۆ هه‌رێمی کوردستان بنێردرێت.”
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان پێیوایە ئه‌و بڕیاره “هیچ خزمه‌ت به سه‌قامگیری و ئارامی له عێراقدا ناكات، به پێچه‌وانه‌وه له دژی ئه‌و هه‌وڵ و كۆششانه‌یه كه له ساڵی رابردوو عێراقی له قه‌یرانێكی سه‌خت ده‌رباز كرد بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ و، له‌كاتێكیشدایه كه پێشڤه‌چوونێكی باش له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵیدا هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه و گرفته‌كانی رابردوو.”
دادوه‌ر عەبدولجەبار عەزیز حەسەن جەخت لە بۆچوونی پێشتری دەکاتەوە و دادگەی فیدراڵیی ئێستای عێراق بە “ناده‌ستووری” ناودەبات و دەڵێت، “پێویسته پێداچوونه‌وه به پێكهاته‌ی ئه‌و دادگەیه‌دا بكرێت، ئه‌ویش به رێگه‌ی یاسایه‌كی نوێ كه به‌پێی حوكمه‌كانی ده‌ستوور بێت به تایبه‌ت حوكمه‌كانی ماده‌ی 92 كه به روونی باس له میكانیزمه‌كانی دامه‌زراندنی دادگەی فیدراڵی ده‌كات.”
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان ئاماژەی بەوە کردووە، “ناكرێت له قۆناخێكی هه‌ستیاری وه‌كو ئێستای عێراقدا، دادگەی باڵای فیدراڵی به چاوی زۆرینه و كه‌مینه بڕیار بدات و جیاوازی له‌نێوان پێكهاته‌كانی عێراقدا بكات، به تایبه‌ت بابه‌تی مووچه و قووتی خه‌ڵك، كه ده‌بێت دوور بێت له هه‌ر گوشار و ده‌ستێوه‌ردانێكی سیاسی یان به‌ناو یاسایی.”
هەروەها داوای له هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان کردووە له شوێنی ئاڵۆزتركردنی كێشه و گرفته‌كان، به‌دوای چاره‌سه‌ری ده‌ستووری و یاساییدا بگه‌ڕێن و دەڵێت، “له هه‌موویان گرنگتر داڕشتنی یاسایه‌كی نوێ بۆ پێكهێنانی دادگەی فیدراڵییە، كه تێیدا مافی هه‌موو لایه‌نێك به‌بێ ره‌چاوكردنی زۆرینه یان كه‌مینه پارێزراو بێت و ناوه‌ڕۆكی ده‌ستووریی ساڵی 2005، كه هه‌موو گه‌لانی عێراق ده‌نگیان پێداوه، جێبه‌جێ بكرێت.”
کاردانەوەی په‌رله‌مانی كوردستان
په‌رله‌مانی كوردستان له‌باره‌ی بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی بۆ راگرتنی هه‌مو شایسته‌یه‌كی دارایی بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن حكومه‌تیه‌وه عێراقه‌وه، رایگه‌یاند، دادگای فیدڕاڵی چەندین جارە بەبێ لەبەرچاوگرتنی ماف و شایستەکانی خەڵکی کوردستان بڕیار لە دژی ماف و دەسکەوتەکانی دەدات و ئەو بڕیارەی دادگا دەبێتە هۆکارێک بۆ “فرانبونی درزی نێوان ڕێککەوتن و پێکهاتنی سەرجەم پێکهاتەکانی عێراق”.
په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه، “بەداخەوە جارێکی دیکە دادگای فیدڕاڵیی عێراق، بڕیارێکی دیکەی لە دژی مافەکانی خەڵکی کوردستان دەرکرد و ئومێدی ڕێککەوتن و هەماهەنگیی زیاتری نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵیی زۆر کەمکردەوە و بوە سەرەتای گرژکردنەوە ناکۆکییەکان”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، “دادگای فیدڕاڵی چەندین جارە بەبێ لەبەرچاوگرتنی ماف و شایستەکانی خەڵکی کوردستان بڕیار لە دژی ماف و دەسکەوتەکانی دەدات، وێڕای ئەوەی کە گومان لەسەر دەستوریبونی کۆی دامەزراوەکەش هەیە و پێویستە بەپێی بنەماکانی دەستور دابمەزرێندرێت و ڕێز لە مافەکانی تەواوی پێکهاتەکان بگرێت و دادپەروەری و وەکیەکی لەنێوان هەموان بەدیبهێنیت”.
په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت، “ئەو بڕیارەی دادگای فیدڕاڵی کاریگەریی راستەوخۆی دەبێت لەسەر ژیان و قوتی فەرمانبەران و سەرجەم خەڵکی کوردستان و خزمەتگوزارییە گشتییەکان، کاریگەریی خراپیش دەکاتە سەر ئەو لەیەککنزیکبونەوە و لیکتێگەیشتنانەی لەنێوان هەولێر و بەغدا هاتبونە ئاراوە و خەڵکی هەمو عێراق بە ئومێدبون ببێتە سەرەتای کۆتایی ناکۆکییەکانی نێوانیان و جێبەجێکردنی ماددە دەستورییەکان و گێڕانەوەی مافی هەمو ناوچەکان”.
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، ئەو بڕیارەی دادگا دەبێتە هۆکارێک بۆ “فرانبونی درزی نێوان ڕێککەوتن و پێکهاتنی سەرجەم پێکهاتەکانی عێراق” و لەبری نزیکكردنەوەی هاوڵاتییان و هێزە سیاسییەکان، پتر لە یەکیان دوردەخاتەوە و کێشە و ناکۆکی و ئاستەنگەکانی عێراقیش زیاد دەکات.
په‌رله‌مانی كوردستان رونیكردوه‌ته‌وه، “داواکارین هەمو ئەو بڕیارە ناڕەوایانەی لە دژی خەڵکی کوردستان دەرکراون هەڵبوەشیندرێنەوە و جارێکی دیکە دەرگا بۆ گفتوگۆ و ڕێكکەوتن بکرێتەوە، دادگا و بنەماکانی یاسا بۆ لێکتێگەیشتن و لەیەکەوەنزیکبون و دادپەروەرییە، نەک بۆ دورکەوتنەوە و ترازان و خۆسەپاندن”.
هەڵوێستی لایەنە سیاسی و کوردستانی و عێراقییەکان
دوێنی و ئەمڕۆش هەڵوێست و رەتکردنەوەکانی لایەنەکانی عێراق و هەریمی کوردسیان، پارتە سیاسیەکان، کەسایەتی و هاوپەیمانییە جیاوازەکان، بەردەوام بوون.
گرینگ‌ترین کاردانەوە، هەڵوێستی مەسعود بارزانی، کەسایەتی سیاسی دیاری کورد و سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بوو، لە پەیامەکەیدا مەسعود بارزانی لەبارەی بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق رایگەیاند، “هەڵوێستێکی دیکەی دووژمنکارانەی بەرامبەر هەرێمی کوردستان نیشان دا.” دەشڵێت، “دیارە ئەجێندایەكی گوماناوی جێبەجێ دەكات و جێگەی دادگەی شۆڕش (محكمة الثورة)ی رژێمی پێشووی گرتووەتەوە.”
ئاماژەی بەوە کردووە، “جێگەی سەرسوڕمانە هەر كات كەشێكی ئیجابی لەنێوان هەرێم[ی کوردستان] و بەغدا دروست بووبێت و دەرفەتێك بۆ چارەسەریی گرفتەكان هاتبێتە ئارا، دەستبەجێ دادگەی فیدراڵی كاری بۆ تێكدانی ئەو دەرفەتە كردووە و بە بڕیارێكی دووژمنكارانە دەرفەتەكەی لەبار بردووە و بووەتە هۆی ئاڵۆزتربوونی كێشەكان
هەروەها داوا لە حكومەتی عێراقی و لایەنە پێكهێنەرەكانی هاوپەیمانێتیی ئیدارەی دەوڵەت دەکات، “هەڵوێستی خۆیان لەمەڕ ئەو پێشێلكاری و دژایەتیكردنە نیشان بدەن كە لەلایەن دادگەی فیدراڵی لە دژی بەرژەوەندییەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان ئەنجام دەدرێت.”
هەروەها فراکسیۆنی یەکێتی نیشیمانی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی بۆ به نادروستيى ناردنى شايسته‌ى دارايى و موچه‌ى موچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان له‌لايه‌ن حكومه‌تى فيدراڵيیەوە، نائارامی زیاتر دروست دەکات و “ئیحراجییەکی زۆریشە” بۆ هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت کە بەڵێنیان داب‌و پارە بۆ هەولێر بنێرن.
ئاماژەشیان بەوەشکرد، بڕیارەکە لەڕووی داراییەوە زیانی زۆری بۆ هەرێمی کوردستانیش هەیە چونکە رێگری دەکات لەوەی هەر پارەیەک لەدەرەوەی یاسای بودجە بۆ هەولێر بنێرێت، ئەوەش “ئیحراجییەکی زۆر” بۆ هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت دروست دەکات کە بەڵێنیاندابو پارە بۆ کوردستان بنێرێن.
بەهەمان شێوەش، رێواز فایەق، کە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانە لە پشکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، لە تویتێکدا سەبارەت بە دوایین بڕیاری دادگای فیدراڵی لەبارەی ناردنی پارە لە بەغداوە بۆ هەرێمی کوردستان، نووسیویەتی: “بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵی جگە لەوەی زیانی راستەوخۆی لەسەر شایستەییەکانی مووچەخۆران و خزمەتگوزارییە گشتییەکان هەیە، هاوکات زەمینەی لێکگەیشتن و رێککەوتن لەنێوان هەرێم و بەغداد دەشێوێنێت و ئاییندەی کاری پێکەوەیی و متمانە بە یەکترکردن دەخاتە بەردەم مەترسی و گومان”.
لە سەرئاستی کاردانەوەی لایەنە عێراقییە عەرەبییەکان تا ئێستا تەنها لایەنە سوننەکان دژایەتیان بۆ بڕیارەکە راگەیاندووە، سەرۆکی هاوپەیمانی سەروەری سووننەکان دژی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت،” بۆ هێنانەکایەی سەقامگیری لە وڵات‌دا هەوڵێکی زۆردراوە و هیچ دامەزراوەیەکی عێراق بۆی نییە ئەو سەقامگیرییە بخاتەژێر هەڕەشەوە”، جەختیش دەکاتەوە کە “دەستبردن بۆ بژێوی خەڵکی هەرێمی کوردستان پێچەوانەی رێککەوتنی پێکهێنانی حکومەتی عێراقە”.
خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانی سەروەری کە گەورەترین هاوپەیمانی سووننەکانە لە پەرلەمانی عێراق، لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ئاماژەی بەوەشکرد، “لایەنە نیشتیمانییەکان هەوڵی زۆریانداوە تاوەکو سەقامگیری لە وڵات‌دا هاتەدی، بۆیە هیچ دامەزراوەیەکی عێراق بۆی نییە ئەو سەقامگیرییە بخاتەژێر هەڕەشەوە”.
ئەوەشی خستوەتەڕوو، “خەڵکی هەرێمی کوردستان خەڵکی ئێمەن و ناکرێت دەست بۆ بژێویان ببرێت، چونکە دەستبردن بۆ بژێوی خەڵکی هەرێمی کوردستان پێچەوانەی رێککەوتنی پێکهێنانی حکومەتی فیدڕاڵی عێراقە”.