ئەهریمەن حەسەن (31 ساڵ)، بە بێ ئامادەبوونی خۆی بەشداری لە پێشانگای شێوەکاری قامیشلۆدا کردووە، ئەو ئاوارەی عەفرینە و لە ئێستادا لە گوندەواری شاری حەڵەب ژیان بەڕێدەکات.
تابلۆکەی سەرنجی سەردانکەرانی پێشانگاکەی بۆخۆی راکێشا و دەڵێت:” لەم رێگەیەوە ویستم نیشانی بدەم کە جەنگەکان چۆن کاریگەرییان لەسەر منداڵان هەیە، بەتایبەتی بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی”.
تابلۆکەی وێناکردنی ئازارەکانی منداڵێکە کە هەوای پیسبوو بە چەکی کیمیایی هەڵدەمژێت، هاوکات ژنێک کە پێدەچێت دایکی بێت، هەوڵی یارمەتیدانی دەدات.