دوابەدوای پەرەسەندنەکانی تورکیا.. هەنگاوەکانی ئەمریکا لە رەققە و حەسەکە
ژووری هەواڵ- نۆرس پرێس
دوای پەرەسەندنی تورکیا و بەئامانجکردنی توانست و ژێرخانی گرنگ لە باکوری سوریا، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا جموجۆڵەکانی چڕتر کردەوە و بە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی پاڵپشتی هاوبەشەکەی کرد لە بەرەنگاربوونەوەی دەوڵەتی ئیسلامی.
هاوپەیمانییەکە پاڵپشتیی سەربازیی زیاتری بۆ سەربازگەکان لە گوندەواری حەسەکە جوڵاند، هەروەها ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات دژ بە داعش چڕتر کردەوە.
پێش ئه وه ش گه ڕانه وه ی هاوپه یمانێتییه که بۆ شاری ره ققه بوو، دوای سێ ساڵ له کشانه وه ی هاوپه یمانێتی نێودەوڵەتی و سەردانی نێرده ی باڵای حکومەتی ئەمریکا له رۆژئاوای کوردستان بۆ لای بەڕێوبەری خۆسەری، لە مانگی ئۆکتۆبه ڕی رابردوودا.
بەپێی زانیارییە نافەرمییەکان، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەنیازە بنکەیەکی سەربازی لە شاری رەققە دابمەزرێنێت.
لەماوەی دوو مانگی رابردوودا هاوپەیمانی نێودەوڵەتی مانۆڕی سەربازی لەسەر چەکی دژە فڕۆکە ئەنجامداوە، فڕۆکەیەکی “AC-130J Ghostrider”یش بەشداریی لەو مانۆڕانەدا کردووە و ئاراستەی ئامانجەکانی نزیکیان کردووە، لە رۆژهەڵاتی سوریا.
رۆژی 25ی تشرینی دووەمی رابردوو هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هێزی چالاکی نوێی رەوانەی سەربازگەی خۆی لە شارۆچکەی شەدادی باشووری حەسەکە کرد کە بریتی بوون لە 20 بارهەڵگر بە کەرەستەی سەربازی و کەرەستەی لۆجستی و بارهەڵگری داخراو و تانکی سووتەمەنی، ئەمە جگە لە ئۆتۆمبێلی سەربازی.

لەکاتێکدا فەرماندەیی ئەمریکا رایگەیاند، لە 11ی کانونی یەکەمی ڕابردوو، کە هێلیکۆپتەرێک هێرشێکی ئاسمانی سەرکەوتووانەی لە ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەنجامداوە، بەهۆیەوە دوو بەرپرسی ئەو رێکخراوە کوژراون کە یەکێکیان ناوی ئەنەس بووە، بەبێ ئەوەی زیاتر ئاشکرابکات دەربارەی ناسنامەی کوژراوەکان و شوێنی ئۆپەراسیۆنەکە.
لە لایەکی دیکەوە، فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا، لە 17ی هەمان مانگدا رایگەیاند، لە 8ی کانوونی دووەمەوە 6 ئۆپەراسیۆنی هاوبەشیان لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات ئەنجامداوە.
وە “سێنتکۆم” لە تویتەر رایگەیاند کە ئۆپەراسیۆنەکان بووە هۆی دەستگیرکردنی 5 ئەندامی داعش کە بەشداربوون لە پلاندانان بۆ هێرشکردنە سەر ئەو ناوەندانەی ئەندامانی داعش تێیدا راگیراون و لە کامپی هۆل.
رۆژی 20ی کانونی یەکەم، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات، جەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی، پێشوازی لە فەرماندەی گشتی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق و سوریا، جەنەڕاڵ ماتیۆ مەکفارلین و سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، بافڵ تاڵەبانی کرد، لە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی لە حەسەکە لە باکووری سوریا.
هه مان رۆژ، فەرماندەیی ناوەندی له راگەیەندراوێکدا وتیان، که له ماوه ی 48 کاتژمێری رابردوودا سێ ئۆپه ڕاسیۆنی نیشتنه وه یان ئه نجامداوه، له رۆژهه ڵاتی سوریا، که له ئه نجامدا شه ش ئه ندامی داعش ده ستگیرکراون، له نێویاندا یەکێک له سەرکرده باڵاکانی رێکخراوەکه له سوریا به ناوی “ئەلزوبەیدی.”
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەلزوبەیدی بەشداربووە لە پلاندانان و ئاسانکاری بۆ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەو رێکخراوە لە سوریا.
هەوڵەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و هێزەکانی سوریای دیموکرات لە کاتی ئۆپەراسیۆنی “رەشەبای جەزیرە” دژی ئەندامان و شانەکانی داعش، لە گوندەوارەکانی حەسەکە، قامیشلۆ، دێرەزوور، رەققە، و ناوچەی بیابانی سەرسنووری سوریا-عێراقی بەردەوام بوو.
ئۆپراسیۆنەکان کە لە 26ی کانوونی دووەمی ڕابردوو دەستیپێکرد و ماوەی 10 ڕۆژی خایاند، لە ئەنجامدا 154 ئەندامی رێکخراوەکە دەستگیرکران، هەروەها دەست بەسەر بڕێکی زۆر چەک و کەرەستەی لۆجستیدا گیرا.
ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی “توانای پۆڵاین” ستایشی هەوڵەکانی “هەسەدە”ی کرد لە سەرکەوتنی ئۆپەراسیۆنەکەدا، و بە “نموونەیەکی دیکەی پابەندبوونی هێزەکانی سوریای دیموکرات بۆ راگرتنی هەڕەشەکانی داعش و رووبەڕووبوونەوەی هەوڵە نائومێدەکانی بۆ ئەنجامدانی هێرش و هەڕەشەکردن لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا”، باسکرا.
زۆرێک لە چاودێران پێیان وایە چڕکردنەوەی جموجۆڵەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە باکووری رۆژهەڵاتی سوریا لە چوارچێوەی “دڵنیاکردنەوەی” هێزەکانی سوریای دیموکراتدایە لە ژێر رۆشنایی هەڕەشەکانی تورکیادا.
بەڵام هەندێک لەبەر ڕۆشنایی بێدەنگی تورکیا بە پەیامی ناڕاستەقینە بۆ لایەنەکانی دیکە دەیبینن، بەهۆی رەتکردنەوەی نێودەوڵەتی لە هەڕەشەکانی لە دژی باکوری سوریا لەبەر ڕۆشنایی گەشەی مەترسی داعش، بەتایبەت نزیکبوونەوە لە دیمەشق و ئەنجامدانی کۆبوونەوە لە ئاستەکەدا وەزیرانی دەرەوە و هەواڵگری لە مۆسکۆ، لە کۆتایی ساڵی ڕابردوودا.
لە 4ی کانوونی دووهەمدا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند کە کاتی ئێستا “گونجاو نییە” بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ دیمەشق.
ئەمە لەلایەن نێد پرایس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاوە رایگەیاندووە، “ئێمە پشتگیری لەو وڵاتانە ناکەین کە پەیوەندییەکانیان بەرەوپێش ببەن یان پشتیوانی بۆ چاکسازیی دیکتاتۆری دڕندە بەشار ئەسەد دەرببڕن”.
لە کاتێکدا دوێنێ پێنجشەممە، ئیتان گۆڵدریچ، نێردەی تایبەتی ئەمریکا لە سوریا ڕایگەیاند، “هەر پێشێلکارییەک لە سزاکانمان دژی ئەسەد، مامەڵەی لەگەڵ دەکەین، هەروەها لێکۆڵینەوە لە چالاکییەکانی هەر وڵاتێک دەکەین کە سزاکانمان بۆ سەر سوریا پێشێل بکات”.