له‌پاش كۆبونه‌وه‌ی مۆسكۆ.. گۆرانكاری له وتاری راگه‌یاندنی حكومه‌تی سوریا دژ به توركیا
ژووری هه‌واڵ – نۆرس پرێس
راگه‌یاندن به‌رده‌وام په‌ێوه‌ندی راسته‌وخۆی هه‌بووه له گه‌ڵ سیاسه‌تدا، به تایبه‌ت راگه‌یاندنه‌كانی سه‌ر به حكومه‌ته‌كان و به گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندی ده‌وڵه‌تان كار ده‌كه‌ن له رووی به‌كارهێنانی ده‌ست واژه‌كان و سیاسه‌تی بڵاوكردنه‌وه‌و ته‌نانه‌ت هێرشی راگه‌یاندنیش.
له ساڵانی جه‌نگدا، راگه‌یاندنه‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی سوریا به كۆمه‌ڵێك ده‌سته واژه، هێرشیان ده‌كرده سه‌ر توركیا‌و، به وڵاتێكی داگیركه‌ر و پشتیوانی كردن له تیرۆر ناویان ده‌برد.
به‌ڵام له پاش شه‌وی 28 كانونی یه‌كه‌می كۆتایی ساڵی رابردوو، ئه‌و گوتاره‌ی كه توركیای به “ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری تیرۆرست” ناو ده‌برد، گۆردرا بۆ “ئیداره‌ی توركیا”، ئه‌مه‌ش له دوای كۆبونه‌وه‌ی وه‌زیرانی به‌رگری و سه‌رۆكی ده‌زگاكانی هه‌واڵگری توركیا‌و سوریا و له مۆسكۆ.
له 29 ی هه‌مان مانگدا، رۆژنامه‌ی وه‌ته‌نی نیمچه فه‌رمی بڵاویكرده‌وه، دیمه‌شق چاوی به ئیداره‌ی توركیا نه‌ده‌كه‌وت، گه‌ر كۆبونه‌وه‌كانی پیێشووتری ده‌زگاكانی ئاسایشی هه‌ردوو وڵات له به‌رژوه‌ندی ده‌یمه‌شق نه‌بوایه، له كاتێكدا كه پێشتر سوریا ده‌یه‌وت توركیا خاكی سوریای داگیركردووه‌و داوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌نقه‌ره‌ی ده‌كرد.
ئاژناسی هه‌واڵی سانای فه‌رمی سوریا له رێژ ناونیشانی “گفوگۆی سێ قوڵی سوریا‌و توركیا و روسیا” باسی كۆبونه‌وه‌كه‌ی مۆسكۆی كردبوو، بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌سته‌واژانه به‌كاربهێنێت كه پێشتر وڵاتی توركیای پێ وه‌سف ده‌كرد به درێژایی ساڵانی جه‌نگی ناوخۆ.
پێش چه‌ند مانگێك ئاژانسی سانا له باره‌ی هه‌وڵه‌كانی توركیا بۆ دروستكردنی ئۆدوگا له ناوی خاكی سوریا راگه‌یاندبوو، ئه‌و كاره‌ی رژێمی توركیا دۆژمنایه‌تی و داگیركارییه و حكومه‌تی ئه‌ردۆغان له‌و رێگایه‌وه هه‌وڵده‌دات ناوه‌ندێكی نا سه‌قامگیر له ناو سوریادا دروست بكات و بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بێت له‌پشتیوانی و چه‌كداركردنی گروپه تیرۆرستییه‌كان، بۆ دژایه‌تی گه‌لی سوریا.
له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا، ناونیشانی سه‌ره‌كی ته‌له‌فزیۆنه‌كانی سه‌مای- ئاسمانی سوریا‌و ئه‌خباری سوریا كه كه‌ناڵی سه‌ر بهحكومهتن، زیاتر جه‌ختیان ده‌كرده‌وه له كوبونه‌وه‌ی حكومه‌تی سوریا‌و ئیداره‌ی توركیا بۆ تاوتوێكردنی چه‌ند دۆسییه‌ك،
له كاتێكدا كه پێشتر ئه‌و ته‌له‌فزیۆنانه ده‌سته‌واژه‌ی “رژێمی توركیا” و “ئه‌ردۆغانی سه‌ری رژێمی توركیا” و “میلیشیا تیرۆرستییه‌كان كه له لایه‌ن توركیاوه پشتیوانی ده‌كرێن” و “داگیركاری توركیا” یان بهكارد ده‌هێنا.