عێراق و سوریا له پێشه‌نگی ئه‌و وڵاتانه‌ن كه زۆرترین رۆژنامه‌نووسی تیادا كوژراوه له ماوه‌ی 20 ساڵدا
هه‌ولێر – نۆرس پرێس
رۆژی شه‌ممه، رێكخراوی پەیامنێرانی بێ‌سنوور ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد كه عێراق و سوریا له پێشه‌نگی ئه‌و وڵاتانه‌ن كه زۆرترین رۆژنامه‌نووسیان تیادا كوژراوه له ماوه‌ی 20 ساڵدا.
به گوێره‌ی راپۆرته‌كه، لەنێوان ساڵانی 2003 و 2022 هەزار و 668 رۆژنامەنووس لە جیهاندا كوژراون، بە رێژەی 80 رۆژنامەنووس لە هەر ساڵێكدا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هەریەك لە عێراق و سوریا لە ریزبەندی یەكەمدا دێن لەنێو مەترسیدارترین وڵات بۆ سه‌ر ژیانی رۆژنامه‌نووسان بە كوژرانی 578 رۆژنامەنووس لە بیست ساڵدا، به‌مه‌ش یەك لەسەر سێی رۆژنامەنووسە كوژراوەكان له‌و دوو وڵاته‌دا بوونه.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، له ماوه‌ی ئه‌و 20 ساڵه‌دا زۆرترین رۆژنامەنووس له ساڵی 2013 و 2021 كوژراون كە تیایدا ( 142 و 144) رۆژنامه‌نووس كوژراون، بەتایبەت بە هۆی ململانێكان لە سوریا.
بەمەش عێراق و سوریا پێش وڵاتانی دیكەی وه‌كو مەكسیك (125)، فلیپین (107)، پاكستان (93)، ئەفغانستان (81) و سۆماڵ (78)، كەوتووە له رووی ژماره‌ی كوژراوان.
له‌و باره‌یه‌وه كریستۆڤ دیلوار سكرتێری گشتی رێكخراوی په‌یامنێری بێ سنوور وتی: هه‌ر یه‌ك له‌و ژمارانه پابه‌ندبوونی ئه‌و كه‌سانه ده‌رده‌خات كه ژیانیان به خشێوه له پێناو به‌ده‌ستهێنانی زانیارییه‌كان و دۆزینه‌وه‌ی راستیه‌كان و خۆشه‌ویستییان بۆ پیشه‌ی رۆژنامه‌گه‌ری.
راپۆرته‌كه ئه‌وه‌شی ئلشكراكرد، ژنه رۆژنامه‌نووسه‌كان بێ به‌ش نه‌بوون له مه‌ترسییه‌كان و 81 ژنه رۆژنامه‌نووس له‌و 20 ساڵه‌دا كوژراون.