پیته‌كان.. شوێنەواری ئاوارەبوونن
“خەونم بەوە دەبینی کە شوێنەوارناس بم، بەڵام هەرگیز بە خەیاڵمدا نەدەهات کە ڕۆژێك دێت پیته‌كان و قوتابخانه‌كه‌م ببێته شوێنه‌وار”.
ئەحمەد عەلی عه‌زۆ، منداڵێکی خەڵکی گونده‌واری سه‌رێ كانیێیه له ڕۆژئاوای كوردستان، لە ئێستادا لە کەمپی نەورۆز لە گونده‌واری دێرك دەژیت.
ئەحمەد ناوبەناو، لەسەر بەردێک لە بەردەم خێمەکەی کە لە نایلۆن دروستکراوە، بە قەڵەم و دەفتەرێکەوە دادەنیشێت، پیته‌كان ده‌نوسێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خوێندنه‌كه‌ی له‌بیر نه‌چێته‌وه، نەکات چاره‌نوسی وەک ئەو هەزاران منداڵانه‌ی بێت کە لە ڕۆژئاوای كوردستان به‌هۆی ئاواره بوونه‌وه دوور كه‌وتۆتنه‌وه له قوتابخانه و خوێنده‌وارییان نیه.
خێزانی ئەحمەدی ته‌مه‌ن (١٥ ساڵ) له پێج كه‌س پێكهاتوون و ئه‌حمه‌د برا گەورەکەی خێزانەکەیە، دەڵێت” زۆر بیری خوێندن دەکەم، بیری کورسییەکەم ده‌كه‌م كه، لەسەری نووسیبووم شوێنەوارناس ئەحمەد عه‌زۆ، بیری ئەو ڕۆژانە دەکەم، تا ئێستاش هەموو وردەکارییەکانم لەبیرە، بەداخەوە هیچ له‌باره‌ی هاوڕێ و مامۆستاکانم نازانم.”