پەیکەری ژنی ئازاد لە کۆبانی

لە ناوەڕاستی شاری کۆبانێ، رۆژئاوای کوردستان جێگیرکراوە

وەک هێمایەک بۆ پێزانین و نەمری هەوڵ و کۆششی ئاو ژنانەی شانبەشانی پیاوان لە جەنگ دژ بە داعشدا بەشداربوون، لە کاتی پەلامارە خوێنڕێژیەکەیاندا بۆ سەر کۆبانێ.

پەیکەری “ژنی ئازاد” بە درێژی 10 مەتر و بەرەنگی سپی دروست کراوە، ئەوەش وەک هێمایەک بۆ ئاشتی لە ناوچەکە و جیهان، وەک هێما و ئایکۆنی بەرگری و بووە بە هێمای یەکەمی شارەکە.

بە سەرپەرشتی پەیکەرساز “زیرەک میرە” و بەشداری 10 پەیکەرسازی تری شاری سلێمانی،ئەم پەیکەرە دروست کراوە کە بۆ ماوەی سێ مانگ کاریان لەسەر کردووە، تا لە 16ی ئازاری 2016 دا پەردەی لەسەر لابرا.
وێنە: شڤان مێسی