سەربازەکان لە حهسهكهن و له واشنتۆنهوه هۆشداری دهدرێت… هەڵوێستی ئەمریکا لە بارەی ههرهشهكانی تورکیا چییە؟
ژووری هەواڵ – نۆرس پرێس
واشنتۆن بەردەوامە لە هۆشداریدان بە ئەنقەرە هاوپەیمانەکەی لە ناتۆ لە دەرئەنجامەکانی هەڵکشانی سەربازی لە ڕۆژئاوای كوردستان، دوای بێدەنگییەکی سەرەتایی هاوبەشەکانی جەنگی دژی ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی “داعش”ی هێنایەوە سیناریۆی ساڵی ٢٠١٩ و “خیانەتی” دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا.
هۆشدارییەکانی ئەمریکا زیاتر بوون، دوای ئەوەی هێرشەکانی تورکیا گەورەترین بنکەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی لە حەسەکە و کەمپی هۆڵ گرتهوه، کە یەکێكن له گهوره تهحهدییهكانی واشنتۆن لە سوریا.
هەڵکشانی تورکیا هاوکات بوو، لەگەڵ کەوتنه خوارهوهی ژمارهیك موشهك، له بنکەیەکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، لە باشووری حەسەکە.
لە 26ی تشرینی دووەمی ڕابردوودا، كۆلۆنێل جۆ بوچینۆ، وتەبێژی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا، لەبارەی ئهو هێرشانه ڕایگهیاند، “ئهو هێرشانه، هاوپەیمانان و دانیشتوانی مەدەنی دەخەنە مەترسییەوە، هەروەها سەقامگیری و ئاسایشی ناوچهكه تێكدهدات كه بەزەحمەت بەدەست هێنراوه.
دوێنێ چوارشەممەش، ، دهزگای هەواڵگری ئەمریکا هۆشدارییەکی توندی ئاڕاستهی توركیا كرد، سەبارەت بهو هێرشە ئاسمانییانهی كه له ڕۆژئاوای كوردستان ئهنجامی دهدات.
ماڵپەڕی “تێکسیۆس”ی ئەمریکی لە زاری دوو سەرچاوەی ئاگادارەوە ڕایگهیاند” پهیوهندییهكی تهلهفۆنی لهنێوان سەرۆکی دهزگای هەواڵگری ئەمریکا ، بیل بێرنز و هاوتا تورکەکەی، حهقان فیدان ڕویدا.
لە بیستی مانگی تشرینی دووەمی ڕابردووەوە ئەنقەرە هەڕەشەکانی نوێکردەوە بۆ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی زەمینی دژی هێزەکانی سوریای دیموکرات، له ڕۆژئاوای كوردستان ئەمەش لە دوای هێرشهكی موشهكی توند بۆ سهر ژێرخانی ناوچەکە ، کە بووە هۆی گیان لەدەستدانی دەیان کەسی مهدهنی و سهربازی، لەنێویاندا ئەندامانی سوپای سوریا بوون کە بەدرێژایی سنووری سوریا و تورکیا جێگیرکراون.
نیگەرانی واشنتۆن
نیگهیرانی ئەمریکا سەبارەت بە ئهگهری ئۆپەراسیۆنە سەربازیییهكهی تورکیا، ئهوهیه كه مەترسی دهخاته سەر 900 سەربازەی ئهمریكی كه له ناوچهكانی ڕۆژئاوای كوردستانن.
ئەمەش بە وتەی بیل بێرنزی سەرۆکی ههواڵگری ئهمریكا لە کاتی پەیوەندی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هاوتا تورکەکەی هاکان فیدان هاتە ئاراوە.
جگە لەوەش، وتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی، جۆن کیربی، دوێنێ چوارشەممە ڕایگەیاند، “وڵاتەکەی لەگەڵ تورکیا ڕوون بووە سەبارەت بە مەترسییەکانی ئۆپەراسیۆنی سهربازی”.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئۆپەراسیۆنەکە “هەڕەشە لە سەربازە ئەمریکییەکانی سوریا دهكات”، هەروەها هەڕەشە لە “ئەرکی بهرهنگاربوونهوهی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) دەکات”.
لە سەرەتای مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵیش وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاندبوو، “هەندێک لە هێرشە ئاسمانییەکانی ئەم دواییەی توركیا مەترسی لەسەر ئەو کارمەندە ئەمریکیانە دروستکردووە کە لەگەڵ هاوبەشە سوریاییەکان کاردەکەن بۆ شکستپێهێنانی داعش”.
ڕۆژی 23ی مانگی ڕابردوو هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕاگرتنی ئۆپەراسیۆنەکانی دژی شانەکانی داعشیان ڕاگەیاند، ئەوەش دوای هێرشەکانی تورکیا.
ئایا ئۆپەراسیۆنەکە ڕەتکرایەوە؟
دەیڤید پۆلۆک، سەرۆکی مهعههدی واشنتۆن بۆ لێکۆڵینەوەکانی ڕۆژهەڵاتی نزیک، ڕۆژی چوارشەممە جەختی لەوە کردەوە کە ئەمریکا “سنوری بۆ هێرشەکانی تورکیا داناوه”.
پۆلۆک ڕەتیکردەوە کە “تورکیا بتوانێت ئۆپەراسیۆنی سەربازی نوێ لە ڕۆژئاوای كوردستان ئەنجام بدات.
ناوبراو بە نۆرس پرێسی ڕاگهیاند، “تورکیا دەیەوێت تەحەدای بوونی ئەمریکا لەسەر خاکی سوریا بکات، بەڵام لەم ڕووەوە ڕووبەڕووی چەندین تەحەدا دەبێتەوە، لەوانە ناڕازیبوونی ڕووسیا لە ئۆپەراسیۆنێکی نوێی زەمینی تورکیا و ئامادەیی کوردەکان بۆ شەڕی بوێرانە بۆ ڕادهستنهكردنی شارە ستراتیژییەکانی خۆیان”
لای خۆیەوە ڕاوێژکاری پێشووی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پێی وایە کە ڕەنگە لە چەند مانگی داهاتوودا هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا پەرە بسەنن لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەڵبژاردن لە تورکیا، کە دهبێت “دەستێوەردانی دیپلۆماسی ئەمریکا ههبێت بۆ ئەنجامدانی دانوستانەکانی ئاشتی کورد و تورکیا”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “هەوڵدان لەم بوارەدا پێویستی بە فشاری ئەمریکا هەیە لە فایلی ئێف ١٦دا، هەروەها پاڵنانی کورد بۆ قبوڵکردنی ئاشتی لەگەڵ لایەنی تورکی.”
لە سەرەتای ئەم مانگەدا، خهلوسی ئاکار، وەزیری بەرگری تورکیا ئاشکرای کرد کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا داوایان لە تورکیا کردووە پێداچوونەوە له ئەگەری ئۆپەراسیۆنی سەربازی تورکیا لە ڕۆژئاوای كوردستان بكهن.
ئاکار ئاماژەی بەوەشکرد، لە بەرامبەردا ئەنقەرە داوای لە واشنتۆن کرد پابەندی بەڵێنەکانی خۆیان بن سەبارەت بە دوورخستنەوەی هێزە سەربازییەکان لە سنوورەکانی تورکیا، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ ئهوهی هێزەکانی سوریای دیموکرات لەلایەن هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا پشتیوانی دەکرێن.
لای خۆیەوە مەزلوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات جەختی لە پابەندبوونیانی خۆیان له “رێککەوتنەکانی 2019” کردەوە، کە بریتی بوو لە جێگیرکردنی سوپای سوریا لەسەر سنووری سوریا و تورکیا.
عەبدی لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ نۆرس پرێس ڕایگەیاند، “لایەنی تورکیا پابەند نین بەو ڕێککەوتنەكه، ئەنقەرەش دەیەوێت ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی نوێ لە ڕۆژئاوای كوردستان ئهنجامبدات.