سلێمانی- نۆرس پرێس
هاوكات له‌گه‌ڵ نیگه‌رانییه‌كانی عێراق له توركیا به‌هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌شه ئاوی فورات، باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق ده‌ڵێت، وڵاته‌كه‌ی پشتیوانی لە فه‌راهه‌مكردنی پشکی ئاوی عێراق ده‌كات لەلایەن وڵاتانی ناوچەکەوە و هاوکاری بەغدایه بۆ پلانێکی ستراتیژی ئیدارەدانی ئاو.
ئەلینا رۆمەناوسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لە پەیامێکدا ده‌ڵێت، فه‌راهه‌مكردنی پشکی ئاوی عێراق لەلایەن وڵاتانی ناوچەکەوە پرسێکی ستراتیژییە و ئەمه‌ریکا لەم بابەتەدا پشتیوانی عێراقییەکان دەکات.
ئه‌وه‌شی وتوه، “واشنتۆن هاوبەشی ده‌كات له‌گه‌ڵ بەغدا بۆ باشترکردنی ژیانی هاوڵاتیان و دابینکردنی ئاو.”
باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا رونیشیكردوه‌ته‌وه، هاوکاری حکومەتی فیدڕاڵی عێراق دەبن بۆ ئەوەی پلانێکی گونجاوتر بۆ ئیدارەدانی ئاو دابڕێژێت و کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەواش لەسەر وڵاتەکە کەمتر بکاتەوە، چونکە ئەمریکا لەو بوارەدا خاوەنی ئەزمونە و ئەزمونەکەشی لە هاوکاریکردنی عێراقییەکاندا بەکاردەهێنێت.
باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق دەشڵێت، ئاژانسی ئەمه‌ریکا بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتی لەم کاتەدا هاوکاری حکومەتی عێراق دەبێت بۆ ئەوەی لەچوارچێوەی روانگەی عێراق بۆ ساڵی 2030، پلانی ستراتیژی سەبارەت بە دۆسیەی ئاو دابڕێژێت و ژێرخانی ئاویش گەشەی زیاتری پێبدات، تاوەکو بتوانێت روبەڕوی هەر قەیرانێک ببێتەوە کە لە داهاتودا روبەڕوی دەبێتەوە.
پشكی عێراق-یش لە هاتنی ئاوی روباری فورات بەپێی رێككەوتنی ساڵی 1989، 58%ی ئه‌و ئاوه‌یه كه بۆ سوریا به‌ر ده‌درێته‌وه‌و له ساڵێكدا بە 9 ملیار و 106 ملیۆن مەتر سێجا مەزەندە دەكرێت.
به‌پێی رێكه‌وتنی سوریا و توركیاش له 1987، ده‌بێت توركیا 500 مه‌تری چوارگۆشه له چركه‌یه‌كدا ئاو بهردادهتهوه بۆ سوریا، به‌ڵام ئه‌و رێژه‌یه بۆ 200 مه‌تری چوارگۆشه كه‌مبوه‌ته‌وه.
له شوباتی 2020وه، توركیا به‌رده‌وامه له گرتنه‌وه‌ی ئاوی فورات بۆ ناو خاكی سوریا سه‌رباری ئه‌و هۆشدارییانه‌ی ده‌درێت له‌باره‌ی رودانی كاره‌ساتی ته‌ندروستی و كشتوكاڵی له ناوچه‌كه.
رێژه‌ی ده‌رپه‌ڕینی ئاوی دهریاشهكهش گه‌شتوه‌ته 301.83 مه‌تری سێجا له چركه‌یه‌كدا به‌راورد به 298.30 مه‌تر سێجای ساڵی رابور له خوله‌كێكدا.
هیند عللی، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکار له ئیدارەی مەدەنی دیموکراتی تەبقه له رۆژئاوای كوردستان له 11ـی حوزەیران داوای لە دیمەشق و بەغدا کرد هەنگاو بنێن بۆ كاراكردنی ڕێککەوتنیان سه‌باره‌ت به ئاوی ڕوباری فورات لەگەڵ تورکیا و هۆشداریدا لە ڕودانی کارەساتی مرۆیی به‌هۆی دابەزینی ئاستی ڕوبارەکە.
ئەلعللی ئاماژەی بەوەشکرد، “گرتنه‌وه‌ی ئاوی ڕوباری فورات لە سوریا یەکێکە لەو ئامرازانه‌ی جەنگ تورکیا بەکاری دەهێنێت”.
به وته‌ی هاوسەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکار له ئیدارەی مەدەنی دیموکراتی تەبقه، پێش ئەوەی کارەساتێکی مرۆیی ڕوبدات پێویستە سوریا و عێراق هەنگاو بنێن و داوای پشکی هەردو وڵات بکەن لە ئاوی روباره‌كه.
لە سەرەتای مانگی نیسانی ڕابوردوەوە، تێبینی ئەوە کراوە ئاستی ڕوبارەکە بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردوە و گەیشتوەتە کەمتر له 200 مەتر سێجا لە چرکەیەکدا.
فورات ئێستا چی به‌سه‌ر هاتوه؟
له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابوردو تائێستا، به درێژایی مێژویی خۆی، به ئه‌ندازه‌ی ئێستا روباری فورات ئه‌وه‌نده كه‌می نه‌كردوه، هۆكاری سه‌ره‌كی كه‌مكردنه‌كه به پله‌ی یه‌كه‌م بارانبارینه، دواتریش ئه‌و ژماره زۆره‌ی به‌نداوه‌كانه كه توركیا له نه‌وه‌ده‌كانه‌وه كاری له‌سه‌ر ده‌كات.
فورات درێژترین روباره‌كانی رۆژئاوای ئاسیایه، له چیای تۆرۆسه‌وه له توركیاوه دێت و به سوریادا تێپه‌ڕده‌بێت و دواتریش دێته عێراق و له‌گه‌ڵ دیجله یه‌كده‌گرن.
روبارەکە مەودای دو هەزار و 800 کیلۆمەتر لە قوڵایی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبڕێت و 15 پارێزگا دەپێوێت کە هەشتیان لە تورکیا، سێیان لە سوریا و چواریان لە عێراقە.
له سوریا، رێڕه‌وی فورات به ناوچه‌كانی جه‌رابلوس له گونده‌واری له گونده‌واری حه‌ڵه‌ب و به پارێزگاكانی ره‌قه‌و دێره‌زوردا تێده‌په‌ڕێت و له‌وێشه‌وه ده‌گاته عێراق.
له سوریا دو به‌نداوی گه‌وره به‌ناوه‌كانی تشرین و ته‌بقه دروستكراون له‌سه‌ری و به رێژه‌ی 90%ی كاره‌بای ناوچه‌ی باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا لێیانه‌وه به‌رهه‌مده‌هێنرێت، به‌ڵام له ئێستادا به‌هۆی پاكشهی ئاوه‌كه‌وه‌و نزیكبونه‌ته‌وه له رێژه‌ی مردن، به‌رهه‌مهێنانی كاره‌باش تێیاندا به رێژه‌ی 70% وه‌ستاوه.
به‌رپرسی به‌نداوی تشرین ده‌ڵێت، له 1999 كه به‌نداوه‌كه دروستكراوه، هێنده‌ی ئێستا كه‌مبونه‌وه‌ی مێژویی ترسناكی به‌خۆوه نه‌بینیوه.
زۆربه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی فورات پێیاندا تێپه‌ڕده‌بێت، له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆسه‌ردان، ئه‌وه‌ش هۆكاره بۆ ئه‌وه‌ی توركیا ئاوی فورات وه‌ك چه‌كێكی سیاسی به‌كاربهێنێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری خۆسه‌ر و ده‌سه‌ڵاتدارانی دیمه‌شق پشتڕاستی ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه توركیا به ئه‌نقه‌ست ئه‌و كاره ده‌كات، هه‌رچی له توركیاشه ئه‌وه ره‌تده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت به‌هۆی وشكه‌ساڵییه‌وه ئاوه‌كه كه‌می كردوه‌و له سی ساڵی رابوردو، هێنده‌ی ئه‌مساڵ كه‌مبارانی له باشوری توركیا روینه‌داوه.
پسپۆڕانی رۆژئاوای له بواری كه‌شناسی و نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان هۆشداری له‌وه ده‌ده‌ن، كه له ناوچه‌كانی سوریا وشكه‌ساڵییه‌كی بێ وێنه روده‌دات.
كاریگه‌ری كه‌مبونه‌وه‌ی ئاوی فورات به‌شێوه‌یه‌كه، به وته‌ی خالید شاهین، ئه‌ندازیار له به‌نداوی ته‌بقه كه بۆ ئاژانسی فرانس پرێس قسه‌ی كردوه، له‌وانه‌یه به ته‌واوه‌تی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با بوه‌ستێت و ته‌نها به‌شی نانه‌واخانه‌و نه‌خۆشخانه‌كان كاره‌با به‌رهه‌مبهێنن.
ئێستا ئه‌و كه‌مه ئاوه‌ی به فوراتدا ده‌ڕوات، ژه‌هراوی بوه‌و چه‌نده‌ها جۆر مارو مێروش له‌و زۆنگاوانه‌دا ده‌بینرێن كه به‌هۆی پاشه‌كشه‌ی ئاوه‌كه‌وه دروستبون، مارو مێروهكانیش چه‌نده‌ها جۆر نه‌خۆشی ترسناكی پێستیان بۆ دانیشتوانی ناوچه‌كه به‌تایبه‌ت بۆ ناوچه نزیكه‌كانی ده‌وروبه‌ری روباره‌كه هێناوه.
خه‌ڵك به ته‌نكه‌ر له‌و كه‌مه ئاوه‌ی به روبارهكهدا ده‌ڕوات ئاو دێنن به‌بێ ئه‌وه‌ی پاكبكرێته‌وه، ئاوه‌ڕۆی ناوچه‌كه‌ش كهڵهكهبوهو ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌نده‌ی تر ژه‌هراویبونی دروستكردوه.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ده‌ڵێت، له‌مساڵدا له ناوچه‌كه به رێژه‌ی 1,2 ملیۆن تۆن جۆ پاشه‌كشه‌ی كردوه، ئه‌وه‌ش بوه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ئالیك بۆ ئاژه‌ڵه‌كان ده‌ستنه‌كه‌وێت و گونده‌كان چۆڵ ببن و به ته‌واوی سیمای وێرانه‌یان پێوه ده‌ربكه‌وێت.