سلێمانی-نۆرس پرێس
هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ئۆپراسیۆنێكی ئه‌منی-یان له بیابانی حه‌زه‌ر له باشوری موسڵ ده‌ستپێكرد.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌و هێزانه رایانگه‌یاندوه، پرۆسه‌كه پشكنین و پاراستنی بیابانی حه‌زه‌ر له باشوری شاره‌كه به فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌وا ئه‌نجامده‌دات.
رونیشكراوه‌ته‌وه، له ئۆپراسیۆنه‌كه‌دا كه‌رته‌كانی ئۆپراسیۆنی نهینهواو هه‌واڵگری و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی نوژداری و ئه‌ندازیاری سه‌ربازی ناو ئۆپراسیۆنی نهینهواو هێزه‌كانی سوپا به‌شدارن و ئامانج ئه‌وه‌یه شوێنپێی گروپه تیرۆریستییه‌كانی له بیابانی حه‌زه‌ر له باشوری موسڵ هه‌ڵبگرن.
له‌لایه‌كی تره‌وه میدیای شانه‌ی ئه‌منی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له قۆناغی سێیه‌می ئۆپراسیۆنی پته‌و، بۆ ئه‌مڕۆ دۆزینه‌وه‌ی 7 حه‌شارگه‌ی داعش و دو بۆمبی چێنراو هێله‌كێكی بۆمبڕێژكراویان راگه‌یاند.
ئۆپراسیۆنی پته‌و، له پارێزگاكانی سه‌لاحه‌دین و سامه‌ڕاو دیاله دژ به چه‌كدارانی داعش و حه‌شارگه‌كانیان به‌رده‌وامی هه‌یه.