دواجار گه‌نجه‌كانی شاری کۆبانی گه‌ڕانه‌وه زێدی خۆی، بەڵام لەسەر شان هه‌ڵگیرابوون و بەرەو ئارامگه‌ی کۆتایی خۆیان ده‌بردران.
چەند مانگێک لەمەوبەر ئەم گەنجانە هەندێک پێداویستی و خەونی زۆریان هه‌ڵگرت و ڕێگای کۆچیان هەڵبژارد، بەڵام له کەنارەکانی دەریای جەزائیر بەلەمەکەیان وه‌رگه‌ڕا، دواتر دانیشتوانی کۆبانی بە فرمێسک و خەمبارییەوە تەرمی ئه‌و 9 گه‌نجه‌یان وه‌رگرته‌وه.
تا ئێستا بە فەرمی ماتەمینی لە شارەکە ڕانەگەیەندراوە، بەڵام دانیشتووانی شارەکە چەند مانگێکە چاوەڕێی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و ته‌رمانه ده‌كه‌ن ، دوێنێش له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ شاره‌كه به فرمێسكه‌وه چەند کاتژمێرێک له ده‌روازه چاوه‌ڕوانی ته‌رمه‌كانیان كرد بۆ ئەوەی بیاننێژن.