لەیلای تەمەن چل ساڵان ئاگردانه‌كه‌ی داده‌گیرسێنێت، و شیرینی کولەکەی زەرد، بۆ خێزانه‌كه كه له سه‌رێ كانیێ به‌هۆی هێرشه‌كانی توركیاوه ئاواره‌بون، ئاماده ده‌كات،
ئەو ژنەی، لەگەڵ پێنج منداڵەکەی و هاوسەرەکەی لە کەمپی نەورۆزی ڕۆژئاوای كوردستان دەژین، و ناتوانرێت وەک پێش ئاوارەبوون ژیانێکی باش بە مناڵه‌كانی دابین بكات.
ئه‌م دایكه دەڵێت، سەرەڕای گرانیی نرخی شەکر، من شرینی كوله‌كه‌ی زه‌رد بۆ منداڵەکانم و هاوسەرەکەم دروست دەکەم، ئەوانیش زۆریان حه‌زلێیه، ئێمە لە شیرینی بێبەش بووینه، ئەگەر چێگرهوهیهكی باشتر هەبێت له شرینی كوله‌كه من ده‌یكه‌م بۆ ئه‌وه‌ی منداڵەکانم دڵخۆشبن”.