نرخه‌كانی به دۆلاره.. كتێبه‌كانی پێشانگای “شه‌هید هه‌رگوڵ” له سه‌رووی توانای ماددی میوانه‌كانه.
قامیشلۆ – نۆرس پرێس
ژماره‌یه‌كی كه‌م له میوانانی پێشانگای “شه‌هید هرگوڵ” سه‌یری كتێبه‌كان ده‌كه‌ن و كاتێك كه نرخه‌كانی ده‌زانن ده‌یگێرنه‌وه بۆ شوێنی خۆی، چونكه هه‌ندێكی به دۆلاری ئه‌مریكی ده‌فرۆشرێن.
ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌یه خۆلی شه‌شه‌می پێشانگای ساڵانه‌ی “شه‌هید هرگوڵ” ده‌ستیپێكرد كه 130 كتێب و 13 هه‌زار ناونیشان و نزیكه‌ی 51 ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه له خۆده‌گرێت.

قیراگۆر قاجادۆریان، سه‌رۆكی هاوبه‌شی ئه‌نجومه‌نی كومه‌ڵایه‌تی ئه‌رمه‌نی به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، میوانانی پێشانگاكه له بری ئه‌وه‌ی كتێبێك به دۆلار بكڕن، به‌شێك له پێداویستی ژیانیان دابینده‌كه‌ن.
نرخی كتێب له پێشانگاكه له نێوان 2 دۆلار بۆ 60 دۆلاره له كاتێكدا كه به‌های یه‌ك دۆلار له گه‌وره‌ترین دراوی سوریا به‌رزتره‌و ناوه‌ندی موچه له‌ناوچه‌كانی باكووری رۆژهه‌لاتی سوریا ده‌گاته 450 هه‌زار لیره سوری بۆ كه‌رتی سه‌ربازی و 350 هه‌زار لیره‌ش بۆ فه‌رمانبه‌ران.
قاجادۆریان هه‌ست به‌وه ده‌كات به‌راورد به ساڵی رابردوو كڕینی كتێب له پێشانگاكه لاوازبووه‌و ده‌ڵیت، “میوانه‌كان ته‌نها سه‌یری كتێبه‌كانیان ده‌كرد” نرخه‌كانی به دۆلار بوون و موچه‌ش زۆر كه‌مه”.
سه‌لیم یوسف كارمه‌ند له كتێبخانه‌ی ئامارا له شاری قامیشلۆ كه ماوه‌ی شه‌ش ساڵه به‌شداری له پێشانگاكه ده‌كات به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، توانای كڕینی كتیب لاوازبووه، نرخه‌كان به دۆلارن و موچه‌یش به دروای سوریان.
یوسف هوكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كان ده‌گێرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كتێبه‌كان به دۆلار ده‌كڕدرێن و هه‌ندێكشی له ده‌ره‌وه هاورده‌ده‌كرێت، بۆیه ناچارین به نرخێكی گران بیان فرۆشین و ده‌توانم بڵیم دۆخه‌كه باش نییه”، له‌به‌رامبه‌ردا 50% داشكان بۆ هه‌ندێك له میوانانی پێشانگاكه دیاریكراوه، به مه‌به‌ستی ره‌چاوكردنی باری مادییان.
یوسف به هێوایه كڕینی كتێب له دوو رۆژی كۆتایی پێشانگاكه باشتربێت.
عه‌بود مه‌خسوم، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاماده‌كاری خۆلی شه‌شه‌می پێشانگای كتێب به نۆری پرێسی راگه‌یاند، ئه‌و كتێبانه‌ی به دۆلار ده‌فرۆشرین له ده‌ره‌وه ده‌هێنرێن و كرێی گواستنه‌وه‌ش ده‌خرێته سه‌ری، له كاتێكدا كتێبه‌كانی ناو سوریا به دراوی ناوخۆیی ده‌فرۆشرێن وگونجاوتره له گه‌ڵ توانای كڕیاران.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه ئه‌م پێشانگایه ژماره‌یه‌ك زۆر له خوێنه‌ران و خانه‌كانی بڵاوكردنه‌وه به‌ڵای خوێدا راده‌كێشن، به‌ڵام ئه‌مساڵ ته‌نها 51 ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه به‌شدارییان تیاداكرد، له كاتێكدا ده‌بوو 61 ده‌زگابه‌شدار بووانایه.
به‌پێی به‌شداربووانی پێشانگاكه ، له خولی ئه‌مساڵدا 3 ده‌زگای چاپی ئه‌وروپی به‌شدارییان كردووه‌و ئه‌وانی دیكه له عێراق و توركیا‌و چه‌ند وڵاتیكی دیكه‌ی عه‌ره‌بییه‌وه هاتبوون.

زانا محه‌مه‌د عه‌لی كه یه‌كێكه له میوانانی پێشانگاكه به نۆرس پڕیسی راگه‌یاند، نرخی كتێبه‌كان له‌سه‌رووی تواناكانێتی و جیاوازی زۆریش هه‌یه له نێوان نرخه‌كانی ساڵی پارو ئه‌مساڵ.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، مرۆڤی ئاسایی به‌زه‌حمه‌ت بژێوی ژیانی دابینده‌كات له‌به‌ر ئه‌وه كڕینی كتێب زۆر قورسبووه، به نرخی 15 هه‌زار لیره‌ی سوری رۆمانێكی كڕیوه به ناونیشنانی “كچێكی له كاغه‌ز” ئه‌و خوازیاربوو ژماره‌یه‌ك كتێبی دیكه بكرێت، به‌ڵام توانای ئه‌وه‌ی نه‌بوو.