چوار براکە

لەبەردەم خێوەتەکەیان بە جل و بەرگی دڕاوەوە، لە یەکێک لە کامپە هەڕەمەکییەکانی شاری ڕەققە.

عەبدولعەزیز ئەلفەرەج تەمەن 12 ساڵ و سێ براکەی دەسکەوتی رۆژەکەیان لە پارچە کانزا و پلاستیکەکان کۆدەکەنەوە و ریزیان دەکەن بۆ ئەوەی بتوانن بیانفرۆشن بە کارگەکانی ریسایکڵکردنی شارەکە.

ئەو چوار برایە رۆژانە دەچنە دەرەوە بۆ ناوچەکانی نزیک لە ماڵەکەیان بۆ کۆکردنەوەی کەرەستەی ریسایکڵکراو و زۆرجاریش داهاتی هەفتانەیان لەو کەرەستانە دەگاتە 35 هەزار لیرەی سوری.

جگە لە داهاتی دایکیان کە لە کێڵگە کشتوکاڵییەکان کاردەکات.

ئەم خێزانە کە ئەندامەکانی هەموویان کاردەکەن، بەزەحمەت دەتوانن پێداویستییە سەرەتاییەکانی ژیان بۆ بژێوی خۆیان دەستەبەر بکەن.

لە ساڵی 2017دا باوکی منداڵەکان بەهۆی بۆردومانێکی حکومەتەوە بۆ سەر گوندەکەیان لە باشووری شاری رەققە گیانی لەدەستداوە، دوای ئەوەی باوک و ماڵەکەیان لەدەستداوە، ئەو خێزانە ناچاربوون هەڵبێن و بەدوای پەناگەیەکی دیکەدا بگەڕێن.

وێنە: فەیاز محەمەد

ئامادەکردنی: هلز عەبدولعەزیز