ڤاكسین له‌ قوتابخانەکانی کۆبانێ به‌شی سەرجەم قوتابیان ناكات

کۆبانێ – نۆرس پرێس

مناڵه‌كانی مزگین محه‌ممه‌د له‌ ته‌مه‌نی گونجاو له‌ قوتابخانه‌ نه‌كوتراون، ئه‌وه‌ش به‌هۆی نه‌بونی ئه‌و كوتانانه و پچڕانیان‌ له‌ ساڵی 2013ه‌وه‌ له شاری‌ كۆبانێ

به‌ تایبه‌ت له‌ چه‌ند ساڵی ڕابردودا، مناڵان پێویستییان به‌م جۆرە کوتانانە بووه‌ به‌هۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی و پەتاکان، و كاریگه‌ره‌یكانی جه‌نگ و پشتگوێخستنی لایەنی تەندروستی له‌م وه‌ڵاته‌دا.

بۆ یەکەمجار لە ساڵی ٢٠١٣ەوە ڤاکسین لە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی گەیشتە کۆبانێ، بەڵام منداڵه‌كانی موزکین محەممەدی (35 ساڵ)، لەبەرئەوەی ته‌مه‌نیان گه‌وره‌بوو و ئێستا لە قۆناغی سێیەم و پێنجەم و یەکەمی ناوەندین، نه‌كوتران.

منداڵانی کۆبانی لە چوارچێوەی هەڵمەتێکدا کە لەلایەن تەندروستی هه‌رێمی فوراتی ڕۆژئاوای كوردستان، كه‌ له‌ یازده‌ی ئەم مانگەدا ده‌ستی پێكرد، و لە بیست و دووی هەمان مانگدا کۆتایی هات و خوێندکارانی پۆلی یه‌ك و شەش كوتران.

نەزیرە حەج عەلی، هاوسەرۆکی دەستەی پەروەردە لە هەرێمی فورات، ڕایگه‌یاند، کە پێش ساڵی 2013 ڤاکسینی قوتابخانەکان بە و بەردەوام دەگەیشتە قوتابخانەکان.

بەڵام لە ماوەی نێوان ساڵانی 2013 بۆ 2022 ڤاکسینی قوتابخانەکان نەگەیشتە کۆبانی.

ئاماژی به‌وه‌شدا کە ئەو بڕە کوتانەی ئەمساڵ وەریانگرتووە بەشی هەموو خوێندکاران نەبووە.

حەج عەلی داوا لە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دەکات پشکی هه‌رێمی فورات له‌ ڤاکسین زیاتر بكات، بۆ پاراستنی منداڵان لە نەخۆشی و پەتاکان.

به‌گوتەی ڕانیە کاوی سەرپەرشتیاری بەشی ڤاکسینەکان لە تەندروستی هەرێمی فورات، “ئه‌وە بڕی ڤاکسینه‌ی گەیشتوته‌ کۆبانی تەنها 10 هەزار ژەمە، لە کاتێکدا قوتابخانەکان پێویستیان بە لانی کەم 15 هەزار ژەمە دەرمانە”.

ده‌سته‌ی ته‌ندروستی له‌ قوتابخانه‌كانی شاری كۆبانێ و ده‌وۆوبه‌ری، كوتانیان بۆ قوتابییان ئه‌نجامدا به‌ڵام به‌شی ژماره‌یه‌ك گوندی نه‌كرد له‌ ڕۆژهەڵات و باشوور شاره‌كه‌.

ئامادەکردنی: فەتاح عیسا – داڕشتنه‌وه‌: زانا ئه‌لعالی