مازۆتی گه‌رمكردنه‌وه.. برێكی كه‌م و جۆرێكی خراپ له كۆبانی
كۆبانی – نۆرس پرێس
عه‌بدولره‌حمان ره‌شۆ، به‌رده‌وام وه‌رگرتنی به‌شه سوته‌مه‌نی زستانی دواده‌خست به هێوای ئه‌وه‌ی جۆرێكی باش وه‌ربگرێت، چونكه ئه‌وه‌ی له گه‌ڕه‌كه‌كه‌یان دابه‌شده‌كرێت جۆرێكی زۆر خراپه.
مه‌ترسی له نه‌مانی سوته‌مه‌نی و راوه‌ستانی دابه‌شكردنی، ناچاریكرد به‌شه‌كه‌ی وه‌ربگرێت به‌ڵام جۆره‌كه‌ی زۆر خراپبوو.
ره‌شۆی 34 ساڵ دانیشتووی گه‌ركی بۆتانه له رۆژهه‌ڵاتی شاری كۆبانی، هاوشێوه‌ی دانیشتوانی دیكه‌ی گه‌ڕه‌كه سكاڵای هه‌یه له خراپی كۆالیتی سوته‌مه‌نی تایبه‌ت به خۆگه‌رمكردنه‌وه كه هه‌ندێك جار ده‌یبه‌ستی سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی كه پله‌كانی گه‌رما به‌رزن.
دانیشتوانی كۆبانی باس له‌وه‌ده‌كه‌ن كه رێژه‌یه‌ك ئاو‌و غاز تێكه‌ڵ به مازۆته‌كه كراوه.
هاوشێوه‌ی دانیشتوانی دیكه، ره‌شۆ مه‌ترسی هه‌یه له‌وه‌ی كه مازۆته‌كه كاره‌سات له ماڵه‌كه‌ی بنێته‌وه، چونكه له ساڵانی رابردوودا چه‌ند ماڵێك ئاگریان گرت، به هۆی بوونی پیسی وه‌كو غاز و به‌نزین و چه‌وری له مازۆته‌كه.
ئه‌و پیاوه ته‌مه‌ن چڵ ساڵه ده‌ڵێت، ئه‌و جۆره سوته‌مه‌نییه ده‌یبه‌ستێت و ده‌بێته ماددیه‌كی هاوشێوه‌ی جڵ له زستاندا كاتێك كه كه‌مێك گه‌رم ده‌بێت له‌وانه‌یه ببێته هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه گه‌ر خاوه‌ن ماڵ ئاگادار نه‌بێت، چونكه به خێرایی دێته خوارێ.
بۆ رێگری گرتن له به‌رپابوونی ئاگر له ماڵه‌كه‌ی له ساڵانی رابردوو ره‌شۆ مازۆته‌كه‌ی گه‌رم ده‌كرده‌وه پێش ئه‌وه‌ی بیكاته ناو سۆپاكه، به‌پێی قسه‌كانی ره‌شۆ، ئه‌م شێوازه‌ش زۆر مه‌ترسی داره، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه ته‌قینه‌وه رووبدات، به هۆی بوونی خڵته له مازۆته‌كه‌دا.
له‌مانگی كانونی دووه‌می ساڵی رابردوو، له ئه‌نجامی گڕگرتنی سوپایه‌ك له قوتابخانه‌یه‌كی ناوه‌ندی كچه قوتابییه‌ك گیانی له‌ده‌ستدا له شارۆچكه‌ی جه‌لبییه‌ی باشووری كۆبانی.
پێش ئه‌وه‌ش به مانگێك دوو منداڵی برا له شاری كۆبانی گیانیان له ده‌ستدا، به هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له سوپای ژووره‌كه‌یان.
ته‌لعه‌ت عه‌لی ته‌مه‌ن 35 ساڵی دانیشتووی كه‌ره‌گی گومرگی شاری گۆبانی ده‌ڵێت: به هۆی بوونی رێژه‌یه‌كی زۆر له ئاو، ئاگری داوه له مازۆته‌كه به‌ڵام گڕی نه‌گرتووه.
عه‌لی توانای ئه‌وه‌ی نییه سوته‌مه‌نی له بازاری ره‌ش بكڕێت، چونكه ده منداڵی هه‌یه‌و به رۆژانه كرێكاری ده‌كات، ئه‌مه‌ش خه‌رجییه‌كی زۆر ده‌خاته سه‌ر شانی.
له‌م باره‌یه‌وه به‌رێوه‌به‌رێتی سوته‌مه‌نی له هه‌رێمی فورات ئاماده نه‌بوو هیچ لێدوانێك بدات له باره‌ی خراپی كوالیتی ئه‌و مازۆته‌ی به‌سه‌ر هاوڵاتیان دابه‌شكراوه.
هه‌فته‌ی رابردوو، ژماره‌یه‌ك له نانه‌واخانه‌كانی كۆبانی بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ مانیان گرت، به هۆی خراپی ئه‌و مازۆته‌ی وه‌ریان گرتبوو كه تایبه‌ت بوو به پیشه‌سازی.
محه‌مه‌د شێخی (77 ساڵ) دانیشتووی گوندی شه‌هید سه‌رحه‌د له كۆبانی د‌ڵێت، خراپی جۆره سووته‌مه‌نی ته‌نها كێشه نییه، به‌ڵكو كه‌می بڕه‌كه‌شی، گه‌ر ره‌وشه‌كه وابڕوات ئه‌م زستانه له ژێر به‌تانی به‌سه‌ر ده‌به‌ین.
بۆ ساڵی 2022 به‌رێوه‌به‌ری خۆسه‌ری بڕی سووته‌مه‌نی تایبه‌ت به گه‌رمكردنه‌وه‌ی خێزانه‌كانی له 400 لیتره‌وه بۆ 300 لیتر كه‌مكردۆته‌وه‌و نرخی یه‌ك لیتریشی له 75 لیره‌وه كردووه به 150 لیره.
ناوه‌راستی مانگی ئایاری رابردوو، محه‌مه‌د سادق ئه‌مین به‌رێوه‌به‌ری ئیداره‌ی سوته‌مه‌نی گشتی له به‌رێوه‌به‌ری خۆسه‌ری رایگه‌یاند، كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌شی خێزانه‌كان له مازۆتی خۆگه‌رم كردنه‌وه به هۆی كه‌می مازۆته‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌وان ناتوانن سه‌رجه‌م پێدوایستی هه‌موو كه‌رته‌كان له ناوچه‌كانی باكووری خۆرهه‌ڵاتی سوریا دابین بكه‌ن، چونكه ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌ستیانه به‌ش ناكات.
محه‌مه‌د شێخی ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، سه‌ره‌رای خراپی كواڵێتی مازۆته‌كه، به‌ڵام ناچاربوو وه‌ری بگرێت، چونكه توانای ئه‌وه‌ی نییه له بازری ئازاد بیكرێت كه نرخی یه‌ك لیتر ده‌گاته 1200 لیره.