بازاڕە کۆنەکانی حەڵەب بەهۆی شەڕەوە وێران بوون و بوون بە بەشێک لە میراتی دێرینی سوریا و گرنگترین خاڵە بازرگانییەکانی گۆڕدراون بۆ داروپەردوو.
پێشتر بازاڕەکان پڕ بوون لە ژیان، هاواری دوکاندارەکان کە بانگەشەیان بۆ بەرهەمەکانیان دەکرد، جگە لە بۆنی بەهێزی سابوون و رەنگی گەشاوەی قوماشەکان.
جەنگ بووە هۆی کاڵبوونەوەی ئەم رەنگانە و ئەم دەنگانە نێژران و بۆنی باروت و تۆز گوزەرەکەیان داپۆشی.
بەدرێژایی سەدەکان، شاری حەڵەب بە گرنگترین خاڵی بازرگانی دادەنرا، بەو پێیەی کۆتایی ئەو هێڵە ئاوریشمە بوو کە لە ئاسیای ناوەڕاستەوە بە میزۆپۆتامیادا تێدەپەڕی، یەکەم جەنگ لە ساڵی 2012 دا لە نێوان هێزەکانی حکومەتی دیمەشق و گروپەکانی ئۆپۆزسیۆندا هەڵگیرسا، شارێکە وێرانیان لەدوای خۆیانەوە بەجێ هێشت ، بەپێی ئامارەکانی یونسکۆ یەک لەسەر سێی شارەکە وێران بووە.