عه‌وێش عەلی ته‌مه‌ن (60 ساڵ) لە سەبەتەیەکی کۆن و چەند سندوقێکی تەماتەدا پیاز و مه‌عده‌نۆس دەچێنێت، دوای ئەوەی زەوی کشتوکاڵییه‌كانی خۆی لە شاری سه‌رێ كانیێ بەجێبهێڵن به‌هۆی هێرشی هێزه‌كانی توركیا و گروپه چه‌كداره‌كانی سوریای سه‌ر به ئه‌نكه‌ره له 2019 بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی عه‌فرین و سه‌رێكانێ و گرێ سپی له ڕۆژئاوای كوردستان.
عه‌وێش ئێستا لە کەمپی واشۆکانیی باشووری حەسەکە لەگەڵ حەوت ئه‌ندامی خێزانەکەی دەژین، لە ژێر بارودۆخێکی سەختدا لە کەمپێکدا کە سەرەتاییترین پێداویستییەکانی ژیانیان تێدا نییە.
عویش دەڵێت ” كه له‌سه‌رێ كانیێ بوین و میوان یاخود خزمەکانمان سەردانیان ده‌کردین، هەندێک تەماتە و خەیار و باینجان و هەر شتێك له زه‌ویه‌كه‌مان هه‌بوایه پێیانمانده‌دا، بەڵام ئەمڕۆ هەندێک سەوزە دەچێنین تەنها بۆ ئەوەی بژین”.
ئەم ژنە 60 ساڵییه دوای سێ ساڵ له ئاواره‌بوونی، هیچی شتێك لەبارەی ماڵ و زه‌وی و زاره‌كه‌ی نازانێت و ده‌ڵێت ” ناتوانم بگه‌ڕێمه‌وه ماڵه‌كه‌م به‌هۆی داگیركردنی شاره‌كه‌م له‌لایه‌ن توركیا و گروپه چه‌كداره‌كانی سوریای سه‌ر به ئه‌نكه‌ره و نائارامی ناوچه‌كه”.
وێنەگرتن و ئامادەکردنی: فه‌یاز محمه‌د