لە هەفتەیەکدا.. تورکیا 16 جار بۆردوومانی هێڵەکانی بەرکەوتن دەکات
قامیشلۆ – نۆرس پرێس
لە هەفتەی دووەمی مانگی تشرینی یەکەمدا هێزەکانی تورکیا و گروپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی دڵسۆزیان بەردەوام بوون لە تۆپبارانکردنی هێڵەکانی بەرکەوتن لە باکووری حەسەکە و رەققە.
شارۆچكهكانی تل تهمر و زهرگان له باكووری حهسهكه و عهین عیسا له باكووری رهقه و شار و گوندەواری كۆبانی، ههفتهی رابردوو له لایهن هێزهكانی توركیاوه بۆردومانی توندیان بەخۆوە بینی.
نۆی تشرینی یەکەم هاوکات بوو لەگەڵ سێهەمین ساڵیادی لەشکرکێشی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی سەرێکانێ و گرێ سپی، پێش ئەوەی رێککەوتنی ئاگربەست لەگەڵ لایەنەکانی رووسیا و ئەمریکا ئەنجام بدرێت، بەڵام ئەم رێککەوتنە تا ئێستا بەشێوەیەکی پراکتیکی جێبەجێ نەکراوە.
بۆردومانێکی چڕ
پێنجشەممەی رابردوو، شەشی تشرینی یەکەم، هێزەکانی تورکیا و گروپەکانی ئۆپۆزسیۆن ناوەندی شارۆچکەی زەرگان و گوندەواری باکووریان بۆردومان کرد و گوندەکانی ئەلئەسەدیە و تەل ئەلوەرد و ئەلروبەیعتیان، بە زیاتر لە 100 گولە کردە ئامانج ، زیانی ماددی بە بینای شارەوانی گەل و ماڵ و موڵکی خەڵکی سڤیل گەیاند.
لەلایەکی دیکەوە گوندی زوور مەغار لە رۆژئاوای کۆبانی لە هەمان رۆژدا لە لایەن تۆپخانەکانی تورکیا کەوتە بەر تۆپباران.
رۆژی دواتر هێزەکانی تورکیا بۆردومانەکانیان بۆ سەر گوندەکانی دیبس و ئەبو نیتونە و ئەلمەشیرفە لە گوندەواری شارۆچکەی عەین عیسا نوێ کردەوە.
بۆردومانەکە هاوکات بەردەوام بوو لەگوندەواری عەین عیسا، کە کارگەی چیمەنتۆی فەرەنسیان لە گوندەواری رۆژئاوای گیرێ سپی کردە ئامانج.
گوندی خیربەت ئەلشەعیر لە باشوری شارۆچکەی زەرگان لە باکووری حەسەکە بۆردومانێکی هاوشێوەی بەخۆیەوە بینی و زیانی ماددی لێکەوتەوە.
شهممهی رابردوو هێزهكانی توركیا به چهكی قورس بۆردومانی گوندهكانی بیرزینار و زێنۆبیا و خیربهت باقریان له گوندەواری گرێ سپی كرد و زیانهكهش تهنها ماددی بوون.
یەکشەممەی رابردوو، هێزەکانی تورکیا بەردەوام بوون لە بەئامانجگرتنی هێڵەکانی بەرکەوتن و گوندی ئەلدەردەرەیان لە باکووری شارۆچکەی تل تەمر بۆردومان کرد، ئەمە جگە لە گوندەکانی دادە عەبداڵ و بوبی و ئەلئەسەدیە لە باکووری شارۆچکەی زرگان.
هەروەها لە هەمان ڕۆژدا ناوەندی ناحیەی عەین عیسا بە چەکی قورس بۆردومان کرا.
بۆ چوارەم رۆژ لەسەریەک لەماوەی ئەم هەفتەیەدا، هێزەکانی تورکیا بۆردومانەکانیان زیادکرد، رۆژی دووشەممەش گوندەکانی ئەلدەردەرە و ئوم کەیفیان لە گوندەواری تل تەمر کردە ئامانج.
جگە لەوەش گوندەکانی دادە عەبداڵ و ئەلئەسەدییە لە گوندەواری باکوری شارۆچکەی زەرگان بۆردومانێکی هاوشێوەیان بەخۆوە بینی.
هاوکات هێزەکانی تورکیا ناوەندی ناحیەی عەین عیسا و رێگای نێودەوڵەتی M4 یان بۆردومان کرد، کە لە ئەنجامدا کارەبای ناوچەکە بەتەواوەتی پچڕا، هەروەها زیان بە چەند خانوویەکی گوندی ئەلفەتسا لە رۆژهەڵاتی شارۆچکەکە گەیشتووە و زیانێکی بەرچاو بەر مزگەوتی گوندەکە کەوتووە.
چوارشەممەی رابردوو، هێزەکانی تورکیا بە دۆشکە رێگای نێوان شارۆچکەکانی تل تەمر و زەرگانیان کردە ئامانج و هاتوچۆی سەر رێگاکەیان پچڕاند.
هەر لەو رۆژەدا ئۆردوگای کۆنی عەین عیسا و گوندەکانی سەیدا و موعلەق و رێگای M4 لە گوندەواری عەین عیسا تۆپبارانیان بەخۆوە بینی کە لە ئەنجامدا زیانی ماددی بە ماڵ و موڵکی خەڵکی مەدەنی گەیاند.
پشێوی و نائارامی
جگە لەوەش، ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی تورکیا لە رۆژئاوای کوردستان لە ماوەی هەفتەی دووەمی مانگی ئۆکتۆبەردا، درێژەکێشانی دۆخی ئاژاوەی ئەمنییان بەخۆیەوە بینی، لە دووبارەبوونەوەی پێکدادانی نێوان لەیەنە کۆنترۆڵکەرەکانی ناوچەکە.
رۆژی سێشەممە، سەرچاوە خۆجێیەکان بە نۆرس پرێسیان راگەیاند، لە نێوان چەکدارانی پۆلیسی سەربازیی دڵسۆزی تورکیا و ئەندامانی هۆزی عەگیدات ، لە شاری سەرێکانێ شەڕ و پێکدادان روویداوە و خەڵکی سڤیل برینداربوون.
بەگوێرەی سەرچاوەكە، شەڕ و پێكدادان لەنێوان ئەو دوو لایەنە لە پاشخانی دەستگیركردنی ژنێكی خێڵی عەگیدات لەلایەن پۆلیسی سەربازیی توركیاوە سەریهەڵداوە، بە تۆمەتی كاركردن بۆ رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی “داعش”.
ئەو تێکهەڵچوونە کە زیاتر لە کاتژمێرێک بەردەوام بووە و لە ئەنجامدا لانیکەم سێ کەسی سڤیل برینداربوون کە ژنێکیشیان تێدایە.
لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵەوە، سەرجەم ناوچەکانی هێڵی بەرکەوتن لە رۆژئاوای کوردستان، بۆردومانی رۆژانەی هێزەکانی تورکیا و هاوپەیمانەکانیان بەخۆوە دەبینن، کە لە ئەنجامدا دوو کەس گیانیان لە دەست داوە و نزیکەی دە کەسی دیکەش بریندار بوون.