به‌رنامه‌ی سندوقی وه‌صڵ بۆ رێگریكردن له توندره‌وه‌ی له عێراقدا
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
رۆژی چوار شه‌ممه، به به‌شداری 23 رێكخراوی خۆجێی، كار‌و چالاكییه‌كانی ۆركشۆپی سندوقی وه‌صڵ بۆ كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له عێراقدا به‌رده‌وامبوو كه له لایه‌ن رێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی رێكخرا.
له ۆرگشۆپهكهدا له شاری هه‌ولێر، گفتوگۆ كرا له باره‌ی ئه‌و هزرانه‌ی بونه‌ته هۆی زیادبوونی توندڕه‌وی له عێراقداو، پێشكه‌شكردنی چاره‌سه‌رو ئه‌و ئامرازانه‌ی كه هاوكاری نوێنه‌ری رێكخراوه‌كان ده‌كات بۆ راگه‌یاندنی پرۆژه‌ی تایبه‌ت به رێگریكردنی له توندڕه‌وی له وڵات‌دا.
ستین جبریل به‌رێوه‌به‌ری سندوقی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی كۆچ به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، ئه‌م ۆركشۆپه نوێنه‌رانی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له عێراق كۆكردۆته‌وه كه كارده‌كه‌ن له پێناو چاره‌سه‌ركردنی پاڵنه‌ره‌كانی ململانێی و توندوتێژی و نا سه‌قامگیری له كۆمه‌ڵگه‌كانیاندا.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، زۆر گرنگه كار له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی خۆجیی بكه‌ن، چونكه ئه‌وان زانیاری ته‌واویان هه‌یه له باره‌ی چاره‌سه‌ركردنی كۆمه‌ڵگاكانیان و خاڵی گهینهرن له نێوان چینه مه‌به‌سته‌كان.
ئامانج له ۆركشۆپهكه راهێنانپێكردنی رێكخراوه هاوبه‌شه‌كانه له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی تایبه‌ت به رێگری له توندره‌وی توندوتیژ كه ماوه‌یه‌كه زۆر زیادیكردووه له عێراقدا، به هۆی جه‌نگه‌كان و ئاسه‌واری داعش.
مه‌یاده عه‌بدوڵا فه‌رمانبه‌ری یاریده‌ده‌ر له رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی كۆچ و رێكخه‌ری ۆركشۆپهكه رایگه‌یاند، “به‌رنامه‌ی وه‌صڵ كار ده‌كات له‌سه‌ر رێگری كردن له توندڕه‌وی توندوتیژ به گشتی، واتا به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و هزره‌ی كه به هۆی شه‌ره‌كان و داعش و هاوشێوه‌كانی له میشكی خه‌ڵكدا په‌ره‌ی سه‌ندووه.
عه‌بدوڵا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له رێگای ئه‌م ۆركشۆپه هه‌وڵده‌ده‌ین بگه‌ین به چین‌و توێژی جیاواز، هه‌روه‌ها به هاوبه‌شی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی كار ده‌كه‌ین بۆ گۆڕینی هزری په‌ێوه‌ندیدار به توندره‌وی و گۆرینیان به هزری په‌ێوه‌ست به ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان.
له‌باره‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی كاری له سه‌رده‌كه‌ن رێكخه‌ری ۆركشۆپهكه وتی: حه‌وت ناوچه‌ی جیاوازیان له عێراق هه‌ڵبژاردووه، ئه‌وانیش بریتین له خۆرئاوا‌و باشووری موسڵ و ته‌له عه‌فه‌ر له نینهواو فه‌لوجه له ئهنبارو زوبه‌یر له به‌سره‌و هه‌ڵه‌بجه، كار ده‌كه‌ن بۆ رێگریكردن له توندڕه‌وی له‌م ناوچانه‌دا له رێگای جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی.
ئه‌و ۆركشۆپهی له‌لایه‌ن رێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی ئاماده‌كراوه، سه‌ره‌تایه‌كه بۆ جێبه‌جێكردنی چه‌ند پرۆرژهیهكی هوشیاكردنهوهیه به بڕی سی هه‌زار دۆلار بۆ هه‌ر پرۆژه‌یه‌ك له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا.
محه‌مه‌د زوهیری دامه‌زرێنه‌ری ناوه‌ندی گه‌شه‌پێدان له به‌غداد وتی به‌شداری له‌م ۆركشۆپه كردووه، چونكه به‌شێكی گرنگه له به‌رنامه‌یه‌ك كه هاوشێوه‌ی توندڕه‌وی ملمڵانێكانه له ناو عێراقدا.
هه‌روه‌ها به نۆرس پڕێسی راگه‌یاند، له‌م ۆركشۆپه‌دا ئه‌و ئامرازانه فێرده‌بین كه هاوكارمان ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ببینه پرد له نێوان لایه‌نه جیاوازه‌كانی ملمڵانێكان و گۆرینی رۆشنبیری توندوتیژی بۆ رۆشنبیری راو ڕای بهرامبهرو پێكه‌وه‌ژیان.