قامیشلۆ – نۆرس پرێس
“ئەحمەد ئەلفیل” شۆفێری تاکسی لە قامیشلۆ دەڵێ هەرچی پەیدا دەکەین دەیدەن بە هەقی چاککردنەوەی ئۆتۆۆمبیلدا.
داهاتی ڕۆژانەی “ئەحمەد” لە کارکردنی لەسەر تەکسییەکەی نزیکەی 30 بۆ 40 هەزار لیرەی سورییە.
هەر کە فیول پەمپی بزوێنەرەکەی لەکارکەوت، بە لایەنی کەمەوە 35 هەزار لیرەی تێدەچێت بۆ چاککردنەوە.
شۆفێرەکە بە زمانی ناوچەیی خۆی بە نۆرس پرێس دەڵێت: “داهاتیی ئێمە هەمووی بە بەنزین و چاککردنەوە و گۆڕینی پارچەکانی ئۆتۆمبیل، دەڕوات.”
خاوەن ئۆتۆمبیلەکان لە قامیشلۆ باس لە بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی پارچەکانی ئۆتۆمبێل دەکەن، ئەمە جگە لە نەگونجانی ئەو پارچانەی لە فرۆشگاکاندا بەردەستن.
سەرەڕای بەردەستبوونی هەموو پارچە یەدەگەکانی ئۆتۆمبێلەکەی کە “کیا 4000″یە، محەمەد ساڵح زەکەریا بەدەست جیاوازی نرخی ئەم پارچەکانەوە لە فرۆشگایەکەوە بۆ فرۆشگایەکی تر دەناڵێنێت.
ئەوەی بابەتەکە بۆ زەکەریا قورستر دەکات ئەوەیە کە هەموو پارچەکان “نەناسراون”، هەروەها “ناتوانێ متمانە بە خاوەن دوکانەکان بکات، کە دەڵێن پارچەکان کۆریین یان ژاپۆنین، بەڵام هیچ کام لەوانە لەسەر پارچەکە نەنووسراوە؛ هەمووی بازرگانییە”.
نەبهان فاتکۆی تەمەن 40 ساڵ خاوەنی فرۆشگایەکە کە پارچەی ئۆتۆمبێل دەفرۆشێت، کە بە شێوەیەکی سەرەکی لە کۆریاوە هاوردە دەکرێت.
بە نۆرس پرێسی راگەیاند، بەرزبوونەوەی نرخی پارچەی یەدەگ دەگەڕێتەوە بۆ زیادبوونی گومرگ ، “ئێمە گومرک بە لایەن دەدەین، گومرگی عێراق و هەرێمی كوردستان، تەنانەت پارچەكانی ناوخۆی سووریاش باجی گومرگی دێتە سەر.”
دەشڵێت: “بەهای پارەی گومرگی جیاوازە؛ بەپێی کێشی کۆنتێنەرەکە و ئەو کەلوپەلانەی کە هەڵیدەگرێت، کۆنتێنەرێکی 27 تۆن کە لە عێراقەوە دێتە ژوورەوە، کرێی گومرگی 15 هەزار دۆلارە.
لە گەڕانەوە بۆ لای ئەحمەد ئەلفیل، شۆفێری تەکسی، هیوادار بوو بەڕێوبەری خۆسەری بارگرانی سەرشانیان کەم بکاتەوە؛ و بەرپرسیارێتی چاودێریکردنی نرخی پارچەی ئۆتۆمبێل لە ئەستۆبگرێت.
هەروەها داوای پێکهێنانی لیژنەیەکی کرد؛ کە ئەرکی ستانداردکردنی نرخی پارچەی ئۆتۆمبێل بێت لە کۆگاکانی قامیشلۆدا.