
فاتمە نەوافی تەمەن 43 ساڵ لە بەردەم کوانوەکەی دانیشتووە لە کامپی نەورۆز، چاوەڕوانی پێگەشتنی خواردنەکەیەتی کە بۆ شەش منداڵەکەی دروستی کردوون.
فاتمە دەڵێ: ئاگر کردنەوە لە چادرگەکەماندا مەترسی لەسەر ژیانمان دروست دەکات، بۆیە ناچار بووم روو بکەمە دەرەوە، پاشان چادرەکەمان بچووکە و جێگامان ناکاتەوە.
لەو بەشەی فاتمەی دایکی تێدا دەژی، چێشتخانە بوونی نییە، بۆیە فاتمە دەڵێ: گەشتینە ئەم دۆخە خراپەی کە بگەڕێینەوە بۆ کوانوو ۆ ئاگردان، لێرە هیچ تایبەتمەندیەکمان نییە، ئەبێ بە بەرچاوی خەڵکەوە خواردن دروست بکەین.
فاتمە بەهۆی بۆردومانەکانی تورکیاوە لە ناوچەکانی گوندەواری تەل تەمری حەسەکەوە ئاوارە بووە و لە کامپێکی پەنابەراندایە بە بێ خزمەتگوزاری.