به‌هه‌زاران ئافره‌ت له رۆژئاوای كوردستان به ئاهه‌نگ یادی هه‌شتی مارسیان كرده‌وه
قامشلۆ – نۆرس پرێس
هەزاران ژنی ڕۆژئاوای كوردستان لە گوندی درێجیك لە گونده‌واری ڕۆژهەڵاتی قامشلۆ، ڕۆژی جیهانیی ئافره‌تانیان به ئاهه‌نگ كرده‌وه.
لەژێر دروشمی “بە گیان و به‌رخودانی ئەو سەردەمەی کە ژنان و کۆمەڵگا پێکەوە نیشانیان دا لە پێناو گەیشتن بە ئازادی و دیموکراسی و ئاشتی” هەزاران ژن لە رۆژئاوای كوردستان رۆژی جیهانیی خۆیان پیرۆز کرد.
ئارمانج محه‌مه‌د بۆ نۆرس پرێس رایگه‌یاند رۆژی جیهانیی ئافره‌تان له هەموو ژنانی جیهان پیرۆز ده‌كه‌م، له‌م رۆژه‌دا پیرۆزبایی لە هەموو ئەو ژنانە دەکەین کە لە پێناو ئازادی خۆیان تێکۆشان و قوربانیاندا، بەتایبەت ژنانی رۆژئاوای كوردستان.

ئاماژەی بەوەشکرد، هه‌شتی ئادار ڕۆژی بەرخۆدانی ژنانە، بۆیە ژنان لە سەرانسەری جیهاندا ئاهەنگ دەگێڕن، ئەمڕۆش لە رۆژئاوای كوردستان هەموو پێکهاتەکانی کۆمەڵگاکەمان لێرەن بۆ ئەوەی پێکەوە ئاهەنگ بگێڕن.
لای خۆیه‌وه جواهر عوسمان، دانیشتووی قامشلۆ رایگه‌یاند هەموو قوربانیدان و خۆڕاگری ژنان، بۆ ئێمە ڕۆژی ژنە.
ده‌شڵێت ژنان تەنها یەک ڕۆژیان نییە بۆ ئاهەنگگێڕان، هەموو ڕۆژەکان بۆیان جەژنە، بەتایبەتی کە ژنانی رۆژئاوای كوردستان لە هەموو لایه‌نه‌كانی ژیاندا پێگەی خۆیان سەلماندووە .
هه‌روه‌ها هێڤی ئەحمەد، دانیشتووی شاری قامشلۆ، ده‌ڵێت ئەمڕۆ هەموو ژنان بە پۆشینی جلوبەرگی فۆلکلۆری كۆبوونه‌ته‌وه و به ئاهەنگ یادی ڕۆژی جیهانی خۆیان دەکەنەوە.